عن ابن عباس رضي الله عنهما قال:
جاءَ رجُلُ إلى النبي صلى الله عليه وسلم فقال: يا رسولَ اللهِ، إن أحدنا يجدُ في نفسِهِ -يُعرِّضُ بالشَّيءِ- لأَن يكونَ حُمَمَةً أحَبُّ إليه من أن يتكلَّم بِهِ، فقال: «اللهُ أكبرُ، اللهُ أكبرُ، الحمدُ لله الذي ردَّ كيدَه إلى الوسوسَةِ».
[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي في الكبرى]
المزيــد ...
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت:
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، یەکێکمان هەندێک شت دێتە سەر نەفسیدا -دێـت بە بیر وخەیاڵیدا- ئەگەر ببێتە خەڵوز لەوە خۆشەویستترە لە لای کە باسی بکات، فەرمووی: «الله أكبر، الله أكبر، الحمد لله ؛ کە پیلانەکەى کەمکردووتەوە بۆ وەسوەسە کردن».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کەسی وامان تێدایە هەندێک شت دێت بەسەر نەفسیدا بەڵام قسەکردن سەبارەتی زۆر گەورە وترسناکە، بە پلەیەک ئەگەر خەڵوز بێت خۆشەویستترە لەلای لەوەى ئەو قسەیە بڵێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتی -الله أکبر- دووجار وحەمد وستایشی خواى کرد لەسەر ئەوەى پیلانی شەیتانى کەمکردووەتەوە تەنها بۆ وەسوەسە کردن.