عَنْ ‌أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ:
قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِعَمِّهِ: «قُلْ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، أَشْهَدُ لَكَ بِهَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ»، قَالَ: لَوْلَا أَنْ تُعَيِّرَنِي قُرَيْشٌ، يَقُولُونَ: إِنَّمَا حَمَلَهُ عَلَى ذَلِكَ الْجَزَعُ لَأَقْرَرْتُ بِهَا عَيْنَكَ. فَأَنْزَلَ اللهُ: {إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ } [القصص: 56].

[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە مامى فەرمووی: «بڵێ: لا إله إلا الله، بەهۆیەوە شاهێدیت بۆ دەدەم لە ڕۆژی قیامەتدا»، -مامی- ووتی: ئەگەر قوڕەیش لۆمەیان نەکردمایە، دەڵێن: ترسی مردن بووە هۆی ئەوەى بیڵێت؛ ئەوا چاوی تۆم پێی دەگەشاندەوە، خواى گەورە -ئەم ئایەتەی دابەزاند- : {إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} [القصص: 56] واته: {بەڕاستی (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) تۆ ناتوانیت ئەو کەسەی خۆشت بوێ ڕێنمونی بکەیت بەڵام خوا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات}.

صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى لە ئەبو تاڵیبی مامی کرد لەکاتێکدا ئەو لە سەرەمەرگدا بوو کە شایەتمان بڵێت (بڵێت: ﻻ إله إﻻ الله)، بۆئەوەى لەقیامەت شەفاعەتی بۆ کات، وشاهێدی ئیسلامەتی بۆ بدات، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە شایەتمان بڵێت لەترسی جوێن وسەرزەنشتی قوڕەیش وسەبارەت بڵێن: ئەو مسوڵمان بوو لەترسی مردن ولاوازی! بەپێغەمبەری فەرموو -صلى اللە علیە وسلم-: ئەگەر ئەوە نەبووایە ئەوا دڵخۆشم دەکردیت بە ووتنی شایەتمان، وهیواکەتم دەهێنایە دی هەتاوەکو ڕازی دەبوویت! خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ئایەتێکی دابەزاند کە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تواناى هیدایەتدانى قبوڵکردنی هەق ومسوڵمان بوونی نیە، ئەمە تەنها بەدەستی خواى گەورەیە -عز وجل- هەرکەسێکی بوێت هیدایەتی دەدات بۆ قبوڵکردنی ئیسلام ومسوڵمان بوون، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیدایەتی خەڵکی دەدات بە ئاراستە کردن وڕێنیشاندان وڕوونکردنەوەى هەق وبانگەوازى بۆ ڕێبازی ڕاست.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نابێت واز لە هەق بهێندرێت لەترسی قسەی خەڵکی.
  2. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- توانای هیدایەتدانی ڕێنموێنی کردنی هەیە نەک توانای هیدایەتی قبوڵکردنی هەق.
  3. سەردانیکردنی کافر ڕێگەپێدراوە بۆ بانگەوازی کردنی بۆ ئیسلام.
  4. بەپەرۆشی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەسەر بانگەوازی بۆ لای الله لەهەموو حاڵەتێکدا.
زیاتر