عَنِ ‌ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عَنْهُمَا:
أَنَّ نَاسًا مِنْ أَهْلِ الشِّرْكِ، كَانُوا قَدْ قَتَلُوا وَأَكْثَرُوا، وَزَنَوْا وَأَكْثَرُوا، فَأَتَوْا مُحَمَّدًا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالُوا: إِنَّ الَّذِي تَقُولُ وَتَدْعُو إِلَيْهِ لَحَسَنٌ، لَوْ تُخْبِرُنَا أَنَّ لِمَا عَمِلْنَا كَفَّارَةً، فَنَزَلَ {وَالَّذِينَ لا يَدْعُونَ مَعَ اللهِ إِلَهًا آخَرَ وَلا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللهُ إِلا بِالْحَقِّ وَلا يَزْنُونَ}[الفرقان: 68]، وَنَزَلَت: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللهِ} [الزمر: 53].

[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
«خەڵکانێک لە موشریکەکان ؛ زۆریان کوشتبوو وزۆر زینایان کردبوو، هاتن بۆ لای موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ووتیان: ئەوەى دەیڵێیت وبانگەوازى بۆ دەکەیت باش وچاکە، ئەگەر پێمان بڵێیت ئەوەى کردوومانە لێخۆشبوونی بۆ هەیە، -ئەم ئایەتە دابەزی-: {وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ} [الفرقان: 68] واته: {وە کەسانێکن کە لەگەڵ خوادا هانا نابەن وناپاڕێنەوە لە پەرستراوێكی تر (لەگەڵ الله كەس وشتی تر ناپەرستن) وناکوژن ھیچ کەسێک کە خوا کوشتنی ئەوی حەرام کردووە مەگەر بەھەق و ڕەوا نەبێت وە زینا و داوێن پیسی ناکەن}، و -ئەم ئایەتەیش- دابەزی: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ} [الزمر: 53] واته: {(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ئەی بەندەکانم ئەی ئەوانەی کە زۆر گوناھـ وتاوانتان كردووە نائومێد مەبن لەمیھرەبانی وبەزەیی خوا}».

صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

چەند پیاوێك لە موشریكەكان هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وزۆر خەڵكیان كوشتبوو وزینایان كردبوو، بە پێغەمبەریان ووت: ئەوەی بانگەوازی بۆ دەكەیت لە بنەما وڕێنماییەكانی ئاینی ئیسلام ؛ شتێكی جوان وچاكە، بەڵام حاڵی ئێمە چیە لەكاتێكدا شیرك وتاوانی گەورەمان كردووە، ئایا هیچ كەفارەتێك هەیە بۆ تاوانەكانمان؟
ئەم دوو ئایەتە دابەزی، كە ئاماژەن بۆ ئەوەی خوای گەورە تەوبەكردنی خەڵكی قبوڵ دەكات هەرچەندە تاوانەكانیان زۆر وگەورە بێت، ئەگەر وا نەبووایە لەسەر كوفر وستەمیان بەردەوام دەبوون ونەدەهاتنە نێو ئەم ئاینەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلەپایەی ئاینی ئیسلام ومەزنێتی، ومسوڵمان بوون دەبێـتە هۆی سڕینەوەی هەموو تاوانەكانی پێشوو.
  2. فراوانی ڕەحمەت ولێخۆشبوون ولێبووردنی خوای گەورە بەرامبەر بە بەندەكانی.
  3. حەرامێتی ئەم تاوانە گەورانە: شیرك وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، وكوشتنی نەفسێك بەناهەق، وزینا كردن، وهەڕەشەی توند لەسەر ئەوانەی ئەم تاوانانە دەكەن.
  4. تەوبەكردنی ڕاستگۆیانە ئەگەر دڵسۆزی وكردەوەی چاكی لەگەڵدا بێت ؛ دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە هەموو تاوانە گەورەكان بە كوفركردنیشەوە بە خودا.
  5. حەرامێتی نائومێدی وبێ هیوابوون بە ڕەحمەتی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.
زیاتر