عَنْ ‌أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ:
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ افْتَقَدَ ثَابِتَ بْنَ قَيْسٍ، فَقَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللهِ، أَنَا أَعْلَمُ لَكَ عِلْمَهُ، فَأَتَاهُ فَوَجَدَهُ جَالِسًا فِي بَيْتِهِ، مُنَكِّسًا رَأْسَهُ، فَقَالَ: مَا شَأْنُكَ؟ فَقَالَ شَرٌّ، كَانَ يَرْفَعُ صَوْتَهُ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُ، وَهُوَ مِنْ أَهْلِ النَّارِ، فَأَتَى الرَّجُلُ فَأَخْبَرَهُ أَنَّهُ قَالَ كَذَا وَكَذَا، فَرَجَعَ الْمَرَّةَ الْآخِرَةَ بِبِشَارَةٍ عَظِيمَةٍ، فَقَالَ: «اذْهَبْ إِلَيْهِ فَقُلْ لَهُ: إِنَّكَ لَسْتَ مِنْ أَهْلِ النَّارِ، وَلَكِنْ مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ».

[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێبینی کرد سابتی کوڕی قەیس ئامادە نییە، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من هەواڵیت بۆ دێنم، هات وبینی لە ماڵەوە دانیشتووە، وسەری بەرەو خوارەوە داگرتووە، ووتی: ئەوە چییە؟ -سابت- ووتی: خراپە وشەڕ، -سابت- دەنگی بەرز دەکاتەوە بەشێوەیەک لە سەرەوەى دەنگی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، وکردەوەکانى پوچەڵ بووەتەوە، وئەو لە ئەهلی دۆزەخە. پیاوەکە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی ووت کە -سابت- ئاوا وئاوای وتووە، پیاوەکە جارێکی تر گەڕایەوە بۆ لای -سابت- بە موژدەیەکی گەورە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «بڕۆ بۆ لای، پێی بڵێ: تۆ لە ئەهلی دۆزەخ نیت، بەڵکو لە ئەهلی بەهەشتیت».

صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێبینی کرد كە سابتی کوڕی قەیس ئامادە نابێـت -ڕەزای خوای لێبێت- لەدانیشتنەكاندا، پیاوێک ووتی: من هەواڵیت بۆ دێنم، وهۆكاری ئامادە نەبوونی. ڕۆیشت بینی لە ماڵەوە دانیشتووە و بەغەمباری سەری داگرتووە بەرەو ئاراستەى زەوی، ووتی: ئەوە چییە؟ سابت باسی حاڵی شەڕ وخراپەی خۆی بۆ كرد ؛ چونكە دەنگی لەسەرەوەى ئاستی دەنگی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، وخوای گەورە هەڕەشەی كردووە ؛ هەركەسێك بەم شێوەیە بێت كردەوەكانی پوچەڵ دەبێتەوە، وئەو لە ئەهلی دۆزەخە!
پیاوەکە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆ باسكرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بڕوات بۆ لای سابت وموژدەی پێبدات كە ئەو لە ئەهلی دۆزەخ نییە بەڵكو ئەهلی بەهەشتە. چونكە دەنگی لەسروشتیدا وا بەرز بوو، و وتاربێژی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەنساڕەكان بوو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى فەزڵی سابتی کوڕی قەیس -ڕەزاى خواى لێبێت-، وئەو لە خەڵکی بەهەشتە.
  2. گرنگیدانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هاوەڵان وپرسیارکردنی سەبارەتیان.
  3. ترسی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەوەی كردەوەكانیان پووچەڵ بێتەوە.
  4. واجب بوونی ئەدەب وڕەوشت جوانی لەكاتی قسەكردن لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ لەكاتی ژیانیدا، ودەنگ نزمكردنەوە لەكاتی بیستنی فەرموودەكانی ؛ لەپاش وەفاتكردنی.
زیاتر