عَنْ قَتَادَةَ رحمه الله قال:
حَدَّثَنَا أَنَسُ بْنُ مَالِكٍ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ أَنَّ رَجُلًا قَالَ: يَا نَبِيَّ اللهِ كَيْفَ يُحْشَرُ الْكَافِرُ عَلَى وَجْهِهِ؟ قَالَ: «أَلَيْسَ الَّذِي أَمْشَاهُ عَلَى الرِّجْلَيْنِ فِي الدُّنْيَا قَادِرًا عَلَى أَنْ يُمْشِيَهُ عَلَى وَجْهِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ؟» قَالَ قَتَادَةُ: بَلَى وَعِزَّةِ رَبِّنَا.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە قەتادەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت:
ئەنەسی کوڕی مالیک بۆمانی گێڕایەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- : پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن کافر لەسەر ڕووی حەشر دەکرێت؟ ئەویش فەرمووی: «ئایا ئەوەى کە لە دونیا وایلێکردووە لەسەر پێیەکان ڕێ بکات تواناى نییە کە وایلێبکات لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟»، قەتادە ووتی: بەڵێ، سوێندە بە شکۆداری پەروەردگارمان.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا: کافر چۆن حەشر دەکرێت لەسەر ڕووی لە ڕۆژی قیامەتدا؟! ئەویش فەرمووی: خواى گەورە وا دروستیکرد کە لەسەر پێیەکانی ڕێ بکات لە دونیادا ئایا ناتوانێت وایلێبکات کە لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟! خواى گەورە لەسەر کردنی هەموو شتێک توانادارە.