عَنْ عَائِشَةَ رضي الله عنها:
أَنَّ رَجُلًا قَعَدَ بَيْنَ يَدَيِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ، إِنَّ لِي مَمْلُوكِينَ يَكْذِبُونَنِي وَيَخُونُونَنِي وَيَعْصُونَنِي، وَأَشْتُمُهُمْ وَأَضْرِبُهُمْ، فَكَيْفَ أَنَا مِنْهُمْ؟ قَالَ: «يُحْسَبُ مَا خَانُوكَ وَعَصَوْكَ وَكَذَّبُوكَ وَعِقَابُكَ إِيَّاهُمْ، فَإِنْ كَانَ عِقَابُكَ إِيَّاهُمْ بِقَدْرِ ذُنُوبِهِمْ كَانَ كَفَافًا، لَا لَكَ وَلَا عَلَيْكَ، وَإِنْ كَانَ عِقَابُكَ إِيَّاهُمْ دُونَ ذُنُوبِهِمْ كَانَ فَضْلًا لَكَ، وَإِنْ كَانَ عِقَابُكَ إِيَّاهُمْ فَوْقَ ذُنُوبِهِمُ اقْتُصَّ لَهُمْ مِنْكَ الْفَضْلُ»، قَالَ: فَتَنَحَّى الرَّجُلُ فَجَعَلَ يَبْكِي وَيَهْتِفُ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «أَمَا تَقْرَأُ كِتَابَ اللهِ: {وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا}، الْآيَةَ»، فَقَالَ الرَّجُلُ: وَاللهِ يَا رَسُولَ اللهِ، مَا أَجِدُ لِي وَلهُمْ شَيْئًا خَيْرًا مِنْ مُفَارَقَتِهِمْ، أُشْهِدُكَ أَنَّهُمْ أَحْرَارٌ كُلُّهُمْ.
[ضعيف] - [رواه الترمذي]
المزيــد ...
لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
پیاوێک دانیشت لە پێش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا دوو کۆیلەم -بەندەم- هەیە درۆ وخیانەتم لەگەڵدا دەکەن وسەرپێچی فەرمانەکانم دەکەن، ومنیش جوێنیان پێدەدەم ولێیان دەدەم، ئایا حاڵی من چییە سەبارەتیان؟ فەرمووی: «بەپێی ئەندازەى خیانەت وسەرپێچی ودرۆیان بەرامبەرت حسێب دەکرێت بە بەراورد بە سزاکەت لەسەریان، ئەگەر سزاکەت لەسەریان هێندەى گوناهەکانیان بێت ئەوا بەسە -وەکو یەکن-، هیچ شتێک بۆ تۆ نییە وهیچ شتێکیش لەسەرت نییە، وئەگەر سزاکەت لەسەریان کەمتر بێت لە گوناهەکانیان ئەوا فەزڵ -پاداشت- بۆ تۆ هەیە، وئەگەر سزاکەت زیاتر بێت لە گوناهەکانیان ئەوا بۆ ئەوان لە پاداشتی تۆ کەم دەکرێتەوە»، پیاوەکە دوورکەوتەوە ودەگریا وهاواری دەکرد، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا نەتخوێندووەتەوە لە کتێبی خواى گەورە : {وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَإِنْ كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا} واتە: {وە ئێمە دادەنێین تەرازووەکانی دادپەروەری (کە کردەوەی پێ دەکێشرێت) لەڕۆژی قیامەتدا ئەمجا ھیچ کەس کەمترین ستەمی لێناکرێت با قورسی (کردەوەکەی) بەقەدەر تۆوی خەرتەلەیەکیش بێت ئێمە دەیھێنین} -هەتا کۆتایی ئایەتەکە-،» پیاوەکە ووتی: والله ئەی پێغەمبەری خودا هیچ شتێک باشتر نابینم بۆ خۆم وبۆ ئەوان خێرتر لەوەى لێیان جیا ببمەوە، شاهێد بە کە ئەوان هەموویان ئازادن.
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سکاڵای کرد لە هەڵسوکەوتی کۆیلەکانى، ئەویش ئەوەیە درۆی لەگەڵدا دەکەن لە باس وهەواڵەکان، وخیانەتی لێدەکەن لەکاتى سپاردەدا، ولەکاتی مامەڵدا فێڵی لێدەکەن، وسەرپێچی فەرمانەکانى دەکەن، وئەویش بەهۆی ئەمانەوە جوێنیان پێدەدات ولێیان دەدات بۆ تەربیەت دانیان، بۆیە پرسیاری لە حاڵی خۆی کرد بەهۆی ئەم مامەڵەى بەرامبەریان؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بەپێی ئەندازەى خیانەت وسەرپێچی ودرۆیان بەرامبەرت حسێب دەکرێت بەراورد بە سزاکەت لەسەریان، ئەگەر سزاکەت لەسەریان یەکسان وهێندەى گوناهەکانیان بێت ئەوا بەسە -وەکو یەکن-، هیچ شتێک بۆ تۆ نییە وهیچ شتێکیش لەسەرت نییە، وئەگەر سزاکەت لەسەریان کەمتر بێت لە گوناهەکانیان ئەوا فەزڵ -پاداشت- بۆ تۆ هەیە، وئەگەر سزاکەت زیاتر بێت لە گوناهەکانیان ئەوا بۆ ئەوان لە پاداشتی تۆ کەم دەکرێتەوە؛ واتا سزا دەدرێت بە کەمکردنەوەى پاداشتت، وپیاوەکە دوورکەوتەوە ودەگریا وهاواری دەکرد، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا نەتخوێندووەتەوە لە کتێبی خواى گەورە : {وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَإِنْ كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا وَكَفَىٰ بِنَا حَاسِبِينَ} [الأنبياء: 47] واتە: {وە ئێمە دادەنێین تەرازووەکانی دادپەروەری (کە کردەوەی پێ دەکێشرێت) لەڕۆژی قیامەتدا ئەمجا ھیچ کەس کەمترین ستەمی لێناکرێت با قورسی (کردەوەکەی) بەقەدەر تۆوی خەرتەلەیەکیش بێت ئێمە دەیھێنین جا ئهوهنده بهسه بۆ ئێمه که ئاوا به وردی حساب و لێپرسینهوه ئهنجام دهدهین}، بەهیچ شێوەیەک کەس ستەمی لێناکرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، وتەرازووەکان لە نێو خەڵکیدا بە دادپەروەری دەبێت، پیاوەکە ووتی: والله ئەی پێغەمبەری خودا هیچ شتێک باشتر نابینم بۆ خۆم وبۆ ئەوان خێرتر لەوەى لێیان جیا ببمەوە و وازیان لێبهێنم، شاهێد بە کە ئەوان هەموویان ئازادن لە پێناو خواى گەورە؛ لەترسی لێپرسینەوە وسزادان.