عن عَلِيٍّ قَالَ: إِنِّي كُنْتُ رَجُلًا إِذَا سَمِعْتُ مِنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حَدِيثًا نَفَعَنِي اللهُ مِنْهُ بِمَا شَاءَ أَنْ يَنْفَعَنِي بِهِ، وَإِذَا حَدَّثَنِي رَجُلٌ مِنْ أَصْحَابِهِ اسْتَحْلَفْتُهُ، فَإِذَا حَلَفَ لِي صَدَّقْتُهُ، وَإِنَّهُ حَدَّثَنِي أَبُو بَكْرٍ، وَصَدَقَ أَبُو بَكْرٍ، قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«مَا مِنْ رَجُلٍ يُذْنِبُ ذَنْبًا، ثُمَّ يَقُومُ فَيَتَطَهَّرُ، ثُمَّ يُصَلِّي، ثُمَّ يَسْتَغْفِرُ اللهَ، إِلَّا غَفَرَ اللهُ لَهُ»، ثُمَّ قَرَأَ هَذِهِ الْآيَةَ: {وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ} [آل عمران: 135].
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي في الكبرى وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...
لە عەلیەوە دەڵێت: من پیاوێک بووم ئەگەر فەرموودەیەکم ببیستایە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ خواى گەورە (بەهۆیەوە) سوودی پێم دەگەیاند بە ویستی خۆی، وئەگەر یەکێک لە هاوەڵانی فەرموودەیەکی بۆم باس بکردایە سوێندم دەدا، ئەگەر سوێندی بۆم بخواردایە ئەوا باوەڕم پێی دەکرد، وئەبوبەکر -فەرموودەیەکی- بۆم گێڕایەوە، وئەبوبەکر ڕاستی فەرموو، فەرمووی: بیستوومە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«هەرکەسێک گوناهێک بکات، پاشان هەستێت ودەستنوێژ بگرێت، دواتر نوێژ بکات، پاشان داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە لێی خۆش دەبێت»، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ} واته: {وە ئەوانەی کە کاتێک کردەوەیەکی ناشیرین دەکەن یان ستەم لەخۆیان دەکەن کە یادی خوایان کردەوە ئەمجا داوای لێبووردن دەکەن بۆ گوناھەکانیان} [آل عمران: 135].
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەربەندەیەك گوناهێک بکات، پاشان هەستێت و بەڕێكی وجوانی دەستنوێژ بگرێت، دواتر دوو ڕكات نوێژ بکات بەنیەتی تەوبەكردن لەم گوناهە، پاشان داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە لێی خۆش دەبێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ} واته: {وە ئەوانەی کە کاتێک کردەوەیەکی ناشیرین دەکەن یان ستەم لەخۆیان دەکەن کە یادی خوایان کردەوە ئەمجا داوای لێبووردن دەکەن بۆ گوناھەکانیان} [آل عمران: 135].