عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا قَالَتْ:
تَلَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هَذِهِ الْآيَةَ: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ، وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ، وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ} [آل عمران: 7]. قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «فَإِذَا رَأَيْتِ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ فَأُولَئِكَ الَّذِينَ سَمَّى اللهُ، فَاحْذَرُوهُمْ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ} [آل عمران: 7] واته: {ئەو خوایە ناردوویەتی یە خوارەوە بۆت قورئان ھەندێکی لەئایەتەکانی (مەبەستەکانیان) ڕۆشنن ئەو ئایەتانە بنەڕەتی قورئانن وە ئەوانی تر (کۆمەڵە ئایەتێکن کە مەبەستەکانیان) ڕۆشن نین ئەمجا ئەوکەسانەی کە لە دڵیاندا لادان و چەوتی ھەیە دوای ئەو ئایەتانە دەکەون کە لە قورئاندا موتەشابیھن (ھاوشێوەن، واتاکانی ڕۆشن نین) بۆ تێکدانی بیروباوەڕی موسوڵمانان وە بۆ ڕاڤەکردنی بە ئارەزووی ناپاکی خۆیان لە حاڵەتێکدا کەس ڕاڤە کردنی نازانێت تەنیا خوا نەبێت وە زانایان و ئەوانەی دامەزراون لە زانینی عیلمی شەرعیدا ئەڵێن ئێمە بڕوامان ھێناوە بە (موتەشابیھەکان) ھەمووی لە پەروەردگارمانەوەن بیر لە قورئان ناکەنەوە تەنھا خاوەنانی ژیریی و بیر وھۆش نەبێت}، دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئەوانەت بینی کە شوێنی -ئەو ئایەتانە دەکەون- کە ڕوون نین -لە قورئاندا-، ئەوانەن کە خواى گەورە ناویانی هێناوە (کە لایانداوە لە هەق وڕاستی)؛ بۆیە ئاگادار بن لێیان».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ} واته: {ئەو خوایە ناردوویەتی یە خوارەوە بۆت قورئان ھەندێکی لەئایەتەکانی (مەبەستەکانیان) ڕۆشنن ئەو ئایەتانە بنەڕەتی قورئانن وە ئەوانی تر (کۆمەڵە ئایەتێکن کە مەبەستەکانیان) ڕۆشن نین ئەمجا ئەوکەسانەی کە لە دڵیاندا لادان و چەوتی ھەیە دوای ئەو ئایەتانە دەکەون کە لە قورئاندا موتەشابیھن (ھاوشێوەن، واتاکانی ڕۆشن نین) بۆ تێکدانی بیروباوەڕی موسوڵمانان وە بۆ ڕاڤەکردنی بە ئارەزووی ناپاکی خۆیان لە حاڵەتێکدا کەس ڕاڤە کردنی نازانێت تەنیا خوا نەبێت وە زانایان و ئەوانەی دامەزراون لە زانینی عیلمی شەرعیدا ئەڵێن ئێمە بڕوامان ھێناوە بە (موتەشابیھەکان) ھەمووی لە پەروەردگارمانەوەن بیر لە قورئان ناکەنەوە تەنھا خاوەنانی ژیریی و بیر وھۆش نەبێت}، لەم ئایەتەدا خواى گەورە باسی ئەوە دەکات کە قورئانی دابەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەى، چەندەها ئایەتی ئاماژەى ڕوونی تێدایە وحوکمەکانى زانراوە وهیچ گومانێکی تێدا نیە، ئەمە بنچینە وسەرچاوەیە، ودەبێت بۆی بگەڕێینەوە لەکاتی ناکۆکی، وهەروەها چەند ئایەتێکی تێدایە کە ماناکەى ڕوون نیە لای هەندێک خەڵک، یان پێیان وایە لەنێوان ئەو ئایەتانە وئایەتی تر دژیەکی هەیە، پاشان خواى گەورە مامەڵەى خەڵکی لەگەڵ ئەم ئایەتانەدا ڕوون کردەوە، ئەوانەى لە دڵیان لادان لە هەق هەیە واز لەوە دێنن کە ڕوونە وهیچ گومانی تێدا نیە، ودەست بە ئەو ئایەتانەوە دەگرن کە ئەگەری زیاتر لە مانایەکی تێدایە، مەبەستیان لەم کارە دروستکردنی گومان وگومڕاکردنی خەڵکیە، یان بەو شێوەیە لێکی دەدەنەوە کە لەگەڵ هەوا وئارەزوویان دەگونجێت، بەڵام ئەوانەى خاوەن زانستن ودامەزراون تێیدا دەزانن سەبارەت بە ئەم ئایەتە ناڕوونە، ودەیگێڕێنەوە بۆ سەر ئەو ئایەتەى ڕوون وئاشکرایە، وباوەڕیان پێی هەیە کە لە لایەن الله وە دابەزێندراوە -سبحانه وتعالى-، وناکرێت گومان ودژیەکی تێدا بێت، بەڵام تەنها ئەوانەى خاوەن ئەقڵی سەلامەتن پەند وئامۆژگاری لەم بابەتە وەردەگرن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- ی فەرموو : ئەگەر ئەوانەى بینی کە شوێنی ئەو ئایەتانە دەکەن کە ناڕوونە ؛ ئەوانەن کە خواى گەورە ناویانی هێناوە کاتێک دەفەرموێت: { فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ } واته: { ئەو کەسانەی کە لە دڵیاندا لادان و چەوتی ھەیە } ؛ ئاگادار بن لێیان وگوێیان لێمەگرن.