عَنْ ‌عَدِيِّ بْنِ حَاتِمٍ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«الْيَهُودُ مَغْضُوبٌ عَلَيْهِمْ، وَالنَّصَارَى ضُلَّالٌ».

[صحيح] - [رواه الترمذي] - [سنن الترمذي: 2954]
المزيــد ...

لە عەدی کوڕی حاتمەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«جولەکەكان ؛ خواى گەورە توڕەیە لێیان، وگاوڕەکان گومڕان».

[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە] - [سنن الترمذي - 2954]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە جولەكەكان قەومێكن خوای گەورە توڕەیە لێیان ؛ چونكە هەق وڕاستیان زانی وكردەوەیان پێنەكرد. وگاوڕەكان قەومێكی گومڕان؛ چونكە كردەوەیان كرد بەبێ زانست.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. زانست وكردەوە پێكەوە هۆكاری ڕزگاربوونن لە ڕێبازی ئەوانەی خوای گەورە توڕەیە لێیان -جولەكەكان- وئەوانەی گومڕان -گاوڕەكان-.
  2. هۆشداری لە ڕێبازی جولەكە وگاوڕەكان، وپابەندبوون بە ڕێبازی ڕاست كە ڕێبازی ئاینی ئیسلامە.
  3. جولەكە وگاوڕەكان خوای گەورە توڕەیە لێیان وگومڕان، بەڵام تایبەتترین سیفەتی جولەكەكان ؛ خوای گەورە توڕەیە لێیان، وتایبەتترین سیفەتی گاوڕەكان ؛ گومڕان.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (55)
زیاتر