+ -

عَنْ أَنَسٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ:
مِنَ السُّنَّةِ إِذَا قَالَ الْمُؤَذِّنُ فِي أَذَانِ الْفَجْرِ حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، قَالَ: الصَّلَاةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمِ.

[صحيح] - [رواه ابن خزيمة والدارقطني والبيهقي] - [صحيح ابن خزيمة: 386]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«سونەتە ئەگەر بانگبێژ لە نوێژی بەیانیدا بڵێت: (حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ)^ -پاش ئەوە- بڵێت: (الصَّلَاةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمِ)^^». ^(واتە: پەلە بکەن بەرەو سەرکەوتن)، ^^(نوێژکردن خێرترە لە خەوتن)

[صەحیحە] - [ئیبنو خوزەیمە گێڕاویەتیەوە - بەیھەقی گێڕاویەتیەوە - دارەقوطنی گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگڕێتەوە بۆمان كە یەكێك لەو شتانەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕازی بووە لەسەر ووتنی ئەوەیە: بانگبێژ بە تایبەت لە نوێژی بەیانیدا لە پاش ووتنی: (حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ) بڵێت: (الصَّلَاةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمِ)**. *(واتە: پەلە بکەن بەرەو سەرکەوتن)، **(نوێژکردن خێرترە لە خەوتن)

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. كاتێك دەڵێت: (سونەتە)؛ واتا لە سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە حوكمی بەرزكردنەوەی هەیە؛ واتا دەدرێتە پاڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
  2. سونەتە بانگبێژ لە بانگی بەیانیدا لە پاش (حي على الفلاح) بڵێت: (الصلاة خير من النوم)؛ دوو جار، چونکە نوێژی بەیانی کاتێکە خەڵکی بەشێوەیەکی گشتی خەوتوون، ولە خەوتنەوە هەڵدەستن بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی، بۆیە ووتنی ئەم ڕستەیە لە بانگدا تایبەتکراوە بە نوێژی بەیانی جیا لە نوێژەکانى تر.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر