عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما قال: شهدتُ مع رسول الله صلى الله عليه وسلم الصلاة يوم العيد، فبدأ بالصلاة قبل الخُطبة، بغير أذان ولا إقامة، ثم قام مُتَوَكِّئاً على بلال، فأمر بتقوى الله، وحث على طاعته، وَوَعَظَ الناس وذَكَّرَهُم، ثم مَضَى حتى أتى النساء، فَوَعَظَهُن وذَكَّرَهُن، فقال: «تَصَدَّقْنَ، فإن أكثركُنَّ حَطَبُ جهنم»، فقامت امرأة من سِطَةِ النساء سَفْعَاءُ الْخَدَّيْنِ، فقالت: لم؟ يا رسول الله قال: «لأَنَّكُنَّ تُكْثِرْنَ الشَّكَاةَ، وَتَكْفُرْنَ الْعَشِيرَ»، قال: فجعلن يتصدقن من حُلِيِّهِنَّ، يُلْقِينَ في ثوب بلال من أَقْرِطَتِهِنَّ وَخَوَاتِمِهِنَّ.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: ئامادەی نوێژی جەژن بووم لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، دەستیکرد بە نوێژکردن پێش وتاردان، بە بێ ئەوەى بانگ بدرێت وقامەت بکرێت، پاشان هەستا پشتی بەستبوو بە بیلال (لە وەستانەکەیدا)، فەرمانیکرد بە تەقواى خواى گەورە، وئامۆژگاری خەڵکی کرد کە گوێڕایەڵی خوای گەورە بن، وڕێنموێنی خەڵکی کرد و بەبیریانی هێنایەوە، پاشان چوو هەتا گەیشتە لای ئافرەتان، ئامۆژگاریانی کرد و بەبیریانی هێنایەوە، وفەرمووی: «خێر بکەن، ئێوەى زۆرینەى سوتەمەنی دۆزەخن»، ئافرەتێک هەستا لە ناوەڕاستی ئافرەتاندا؛ پەڵەى جیاواز -لە ڕەنگی پێستی- لەسەر گۆناکانى هەبوو، ووتی: بۆچی؟ ئەی پێغەمبەری خودا ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چونکە ئێوە زۆر سکاڵا دەکەن، وسپڵەن بەرامبەر مێردەکانتان»، پاشان ئافرەتان خێریان کرد بە بەخشینی خشڵ وزێڕ وەکو گوارە وئەنگوستیلەکانیان دەیانکردە نێو جلەکەى بیلال (جلەکەى فراوان کردبووەوە بۆئەوەى بەخشینەکانى تێدا کۆ بکاتەوە).
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ هاوەڵانی کرد لە نوێژی جەژندا بە بێ ئەوەى بانگ بدرێت وبە بێ ئەوەى قامەت بکرێت، پاش ئەوەى نوێژەکە تەواو بوو وتاری بۆیان دا، فەرمانیکرد بە تەقواى خواى گەورە: ئەنجامدانى واجب وفەرمان، ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان وحەرامکراوەکان، وپەیوەست بن بە گوێڕایەڵی فەرمانەکانى خواى گەورە لە نهێنی وئاشکرادا، وهەمیشە پەیمان وهەڕەشە وسزاکانی خواى گەورەیان لەبیر بێت بۆئەوەى بە هیوا بن وبترسن. چونکە شوێنی دانیشتنی پیاوان وئافرەتان جیاواز بوو بەشێوەیەک ئافرەتان بە باشی گوێیان لە وتارەکە نەبوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرنگی بە گەورە وبچووک دەدا، وبە ڕەحم وبە بەزەیی ونەرمونیان بوو، چوو بۆ لای ئافرەتان، وبیلالی لەگەڵدا بوو، ئامۆژگاریانی کرد و بەبیریانی هێنایەوە، زۆرتر ئامۆژگاریانی کرد وبۆیانی ڕوونکردەوە کە ئەوان زۆرینەى ئەهلی دۆزەخن، وڕێگای ڕزگاربوونیان لە دۆزەخ بریتیە لە خێرکردن؛ چونکە خێرکردن توڕەیی خوای گەورە ناهێڵێت هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە. ئافرەتێک هەستا لە ناوەڕاستی ئافرەتاندا، وپرسیاری کرد بۆچی ئافرەتان زۆرینەى ئەهلی دۆزەخن بۆئەوەى خۆیان دوور بکەنەوە لە هۆکارەکانى چوونە دۆزەخ، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: چونکە ئێوە زۆر سکاڵا دەکەن وڕەخنە دەگرن وقسەی ناشیرین وناڕەوا دەکەن، ونکۆڵی دەکەن لە خێر وچاکەى زۆر ئەگەر کەسێک یەک جار بەرامبەرتان کەمتەرخەم بێت. چونکە خێزانەکانى هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بەپەلە بوون لە ئەنجامدانى خێر وچاکە ودوورکەوتنەوە لەو شتانەى دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە، دەستبەجێ خێریان کرد بە بەخشینی خشڵ وزێڕەکانیان وەکو گوارە وئەنگوستیلەکانیان کە لە دەست وملیان بوو، ودەیانکردە نێو جلەکەى بیلالەوە کە ڕایخستبوو (جلەکەى فراوان کردبووەوە بۆئەوەى بەخشینەکانى تێدا کۆ بکاتەوە)، بۆئەوەى خواى گەورە لێیان ڕازی بێت وپاداشتیان بداتەوە

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان