لیستی فەرموودەکان

ئەو شتانەی کە نەهیم لێتان کردووە لە سەر ئەنجامدانی؛ ئەوا ئەنجامی مەدەن، وئەو شتانەی فەرمانم پێکردوون؛ ئەوا بە گوێرەی تواناتان ئەنجامی بدەن، ئەو شتەی کە بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە بریتی بوو لە زۆری پرسیارکردن وناکۆکیان بەرامبەر پێغەمبەرەکانیان
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا نازانیت کە ئیسلام هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وکۆچ کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وحەج کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە؟
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت ئافرەت سەفەرێک بكات کە دووریەکەى دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەکەی یان مەحرەمێکی لەگەڵدا بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
من ئاین وئەمانەت وکۆتا کردەوەکانت بە خودا دەسپێرم
عربي الإنجليزية الأوردية
پادشایەك هەبوو لە سەردەمی پێش ئێوە، وجادووگەرێكی هەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەى پێمان بەخشرا لەم دونیایەدا پێمان بەخشرا، دەترسم لەوەى پاداشتی چاکەکانمان پێش خرابێت بۆمان لەم دونیایەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
کات سوڕانەوەى تەواو کرد وگەڕایەوە وەکو ئەو ڕۆژەی خواى گەورە ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد: ساڵێک دوازدە مانگە، چوار مانگیان حەرامکراون (پیرۆزن): سیانیان لەدوای یەکن: (زو ئەلقەعدە:ذُو القَعْدَةِ)، و (زو ئەلحیجە:ذُو الحَجَّةِ)، و (موحەرەم:المحرمُ)، و(ڕەجەبی موزەر:رَجَبُ مُضَرَ)
عربي الإنجليزية الأوردية
لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وقورئانمان کۆدەکردەوە لە کاغەزەکانەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: توبا بۆ شام
عربي الإنجليزية الأوردية
ئامادەی نوێژی جەژن بووم لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، دەستیکرد بە نوێژکردن پێش وتاردان، بە بێ ئەوەى بانگ بدرێت وقامەت بکرێت، پاشان هەستا پشتی بەستبوو بە بیلال (لە وەستانەکەیدا)، فەرمانیکرد بە تەقواى خواى گەورە، وئامۆژگاری خەڵکی کرد کە گوێڕایەڵی خوای گەورە بن، وڕێنموێنی خەڵکی کرد و بەبیریانی هێنایەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
وازیان لێبهێنە ئەی ئەبوبەکر؛ ئەم ڕۆژانە جەژنن، وئەو ڕۆژانە ڕۆژی مینا بوون
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەران کاروباری ژیانی نەوەکانى ئیسرائیلیان بەڕێوە دەبرد، ئەگەر پێغەمبەرێک بمرادیە پێغەمبەرێکی تر جێگای دەگرتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية