كَانَ ابنُ عمرَ -رضِيَ الله عنهما- يَقُول لِلرَّجُل إِذَا أَرَادَ سَفَرًا: ادْنُ مِنِّي حَتَّى أُوَّدِعَكَ كَمَا كَان رسولُ الله -صلَّى الله عليه وسلَّم- يُوَدِّعُنَا، فَيقُول: «أَسْتَوْدِعُ الله دِينَكَ، وَأَمَانَتَكَ، وَخَوَاتِيمَ عَمَلِكَ». وعن عبد الله بن يزيد الخطمي رضي الله عنه- قال: كَانَ رسُول الله -صلَّى الله عليه وسلَّم- إِذَا أَرَادَ أَنْ يُوَدِّعَ الجَيشَ، قال: «أَسْتَودِعُ الله دِينَكُم، وَأَمَانَتَكُم، وخَوَاتِيمَ أَعْمَالِكُم».
[صحيحان] - [الحديث الأول: رواه أبو داود، والتَرمذي واللفظ له، وابن ماجه والنسائي في الكبرى وأحمد. الحديث الثاني: رواه أبو داود والنسائي الكبرى]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- بەو پیاوەى دەووت کە دەیویست سەفەر بکات: لێم نزیک بەرەوە بۆ ئەوەى ماڵئاواییت لێبکەم هەر بەو شێوەیەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ماڵئاوایی لە ئێمە دەکرد، ودەیفەرموو: «أَسْتَوْدِعُ الله دِينَكَ، وَأَمَانَتَكَ، وَخَوَاتِيمَ عَمَلِكَ» واتە: «من ئاین وئەمانەت وکۆتا کردەوەکانت بە خودا دەسپێرم». ولە عبداللەی کوڕی یەزیدی خەتمیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە ماڵئاوایی لە سوپا بکات، دەیفەرموو: «أَسْتَودِعُ الله دِينَكُم، وَأَمَانَتَكُم، وخَوَاتِيمَ أَعْمَالِكُم» واتە: «من ئاین وئەمانت وکۆتا کردەوەکانتان بە خودا دەسپێرم».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- بەو پیاوەی دەووت کە دەیویست سەفەر بکات: لێم نزیک بەرەوە بۆ ئەوەى ماڵئاواییت لێبکەم هەر بەو شێوەیەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ماڵئاوایی لە ئێمە دەکرد، ئەمەش پابەندی هاوەڵان ڕووندەکاتەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- بە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولە هەندێک گێڕانەوەدا هاتووە: (كان إذا ودَّعَ رجلًا أخذَ بيدِه ، فلا يَدَعُها حتَّى يكونَ الرَّجلُ هوَ الَّذي يَدَعُ يدَه) واتە: (ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماڵئاوایی -خودا حافیزی- لە پیاوێک بکردایە؛ ئەوا دەستی بەرنەدەدا -لە گرتنی وتەوقەکردنی- هەتاوەکو پیاوەکە دەستی ئەوی بەردەدا)، وئەمیش بۆ نیشاندانى ڕێز وخۆشەویستی وڕەحمەت بە کەسی بەرامبەر. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەو کەسەی دەفەرموو کە ماڵئاوایی لێدەکرد: (أَسْتَوْدِعُ الله دِينَكَ : من ئاینەکەت -دینداریت- بە خودا دەسپێرم): واتا داوا لە خودا دەکەم کە دینداریت بپارێزێت وتووشی گومڕایی نەبیت لە دینەکەتدا. (وَأَمَانَتَكَ : وئەمانەتی تۆ بە خودا دەسپێرم): واتا داوا لە خودا دەکەم ئەمانەتەکەت -سپاردەکەت- بپارێزێت وئەمیش گشتییە وهەموو شتێک دەگرێتەوە لە مافەکانى خەڵکی ومافەکانى خودا لە ئەرکە شەرعییەکان، وبێگومان لە سەفەردا مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات بە وەرگرتن وپێدان وهەڵسوکەوت کردن، بۆیە داواى لە خودا کرد کە ئەمانەتەکەى بپارێزێت وبە دووری بگرێت لە خیانەت کردن، بۆئەوەى بە پارێزراوی بگەڕێتەوە بۆ نێو خێزانەکەى وسەلامەت بێت لەو شتانەى زیانی پێدەگەیەنێت لە دینەکەى ولە دونیادا. وئەمیش لە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو ئەگەر بیویستایە ماڵئاوایی لە کۆمەڵێک بکات کە دەیانەوێت دەربچن بۆ جەنگان لە پێناوى خودا ئەم نزا گشتگیرەی بۆیان دەکرد بۆ ئەوەى سەرکەوتوو بن بەسەر دوژمنەکاندا وفەرز وسنوورەکانى خودا بپارێزن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر