عن عائشة -رضي الله عنها- قالت: مَا رَأَيتُ رسُول الله -صلَّى الله عليه وسلَّم- مُسْتَجْمِعًا قَطُّ ضَاحِكًا حَتَّى تُرَى مِنْهُ لَهَوَاتُهُ، إِنَّمَا كَانَ يَتَبَسَّم.
[صحيح.] - [متفق عليه.]
المزيــد ...
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرگیز پێغەمبەر ﷺ نەبینی بوو کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا بە شێوەیەک کە لەهاتەکانی دەربکەوێت، بەڵکو تەنها بزەی دەکرد». (لەهەتەکان: گۆشتی سەرەوەی ناو دەمە).
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
ئەم فەرموودەیە هەندێک لایەنی ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ دەردەخات لە لایەنی ڕەوشتی ڕێزداری وهێمنی وئارامی بۆیە عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرگیز پێغەمبەر ﷺ نەبینی بوو کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا بە شێوەیەک کە لەهاتەکانی دەربکەوێت، بەڵکو تەنها بزەی دەکرد»، واتا: پێکەنینەکانی بە دەنگی بەرزەوە نەبوو کە قاقای لێوە دەربچێت وناوەوەی دەمی دەربکەوێت، بەڵام پێغەمبەر ﷺ تەنها بزەی دەکرد یان پێدەکەنی تەنها ددانەکانی دەردەکەوت، وئەمەیش لە نیشانەی ویقار وڕێزداری وشکۆداری پەیامبەرە ﷺ.