عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضيَ اللهُ عنهما أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقُولُ:
«اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ أَنْ تُضِلَّنِي، أَنْتَ الْحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ، وَالْجِنُّ وَالْإِنْسُ يَمُوتُونَ».
[صحيح] - [متفق عليه، وهذا لفظ مسلم ورواه البخاري مختصرًا] - [صحيح مسلم: 2717]
المزيــد ...
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو:
«اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ أَنْ تُضِلَّنِي، أَنْتَ الْحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ، وَالْجِنُّ وَالْإِنْسُ يَمُوتُونَ». واتە: «ئەی خودایە، نەفسی خۆم ملکەچی فەرمانەکانى تۆ کرد، وباوەڕم بە تۆ هێنا، وپشتم بە تۆ بەست، وبە تەوبە کردن بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە، بە پشتیوانی تۆ بەرپەرچی دوژمنانم دەدەمەوە، خودایە، پەنا بە شکۆداریت دەگرم کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە تۆ لەوەى کە گومڕام بکەیت، وتۆ زیندوویت وهەرگیز نامریت، وجنۆکە ومرۆڤەکان هەموویان دەمرن».
[صەحیحە] - - [صحيح مسلم - 2717]
لە نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: (اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ:ئەی خودایە، نەفسی خۆم ملکەچی فەرمانەکانى تۆ کرد)؛ وفەرمانبەرداری تۆم، (وَبِكَ آمَنْتُ:وباوەڕم بە تۆ هێنا)؛ وبە ڕاستم دانا ودانم پێدانا، (وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ:وپشتم بە تۆ بەست)؛ وهەموو كاروبارێكم بە تۆ سپارد، (وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ:وبە تەوبە کردن بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە)؛ گەڕامەوە وبەرەو لای تۆ هاتم، (وَبِكَ خَاصَمْتُ: بە پشتیوانی تۆ بەرپەرچی دوژمنانم دەدەمەوە)؛ وبە یارمەتی تۆ بەرامبەر بە دوژمنانت دەوەستمەوە، (اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ:خودایە، پەنا بە شکۆداریت دەگرم)؛ وبە هێز ودەسەڵاتت، (لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ:هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە تۆ)، (أَنْ تُضِلَّنِي:لەوەی كە گومڕام بكەیت)؛ ولادەم لەسەر ڕێبازی هیدایەت وسەركەوتووم بكەیت بۆئەوەی ڕەزامەندیت بەدەست بهێنم، (أَنْتَ الْحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ:تۆ زیندوویت وهەرگیز نامریت)؛ وهەرگیز لەناو ناچیت، (وَالْجِنُّ وَالْإِنْسُ يَمُوتُونَ:وجنۆکە ومرۆڤەکان هەموویان دەمرن).