عن زيد بن ثابت رضي الله عنه ، قال: كنَّا عند رسول الله صلى الله عليه وسلم نُؤَلِّفُ القرآنَ من الرِّقاع، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «طُوبَى للشَّام»، فقلنا: لأيٍّ ذلك يا رسولَ الله؟ قال: «لأنَّ ملائكةَ الرحمن باسطةٌ أجنحتَها عليها».
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە زەیدی کوڕی سابیتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وقورئانمان کۆدەکردەوە لە کاغەزەکانەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «توبا بۆ شام*»، ووتمان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟، فەرمووی: «چونکە فریشتەکانی خودای میهرەبان باڵەکانیان بەسەریدا بڵاو دەکەنەوە». *(توبا بۆ شام: واتە شام بە بەرەکەت بێـت وژیانی خەڵکەکەى خۆش وئارام بێت)
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

زەیدی کوڕی سابیت -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە ئەوان لە لای پێغەمبەری خودا بوون -صلى اللە علیە وسلم- وقورئانیان کۆدەکردەوە لەو کاغەزانەى قورئانیان لەسەر نووسیبوو، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (توبا بۆ شام) ووتیان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (چونکە فریشتەکانی خودای میهرەبان باڵەکانیان بەسەریدا بڵاو دەکەنەوە): واتا بە باڵەکانیان دەوری شام دەدەن ودەیپارێزن، وبۆیە بەرەکەت وپیرۆزی بەسەریدا دادەبەزێت، وئازار وزیانەکانى لێدوور دەکەوێتەوە، ولە کوفر وفیتنەکان دەیپارێزێت. ئایا ئەمە بەردەوامە هەتاوەکو کاتی ئێمە یان مەبەست لە فەرموودەکە سەردەمی یەکەمە لە پاش سەردەمی پێغەمبەرایەتی؟ وفەرموودەکە گشتییە، ومەرج نییە بۆ هەموو سەردەمێک بێت، وخودا زاناترە -والله اعلم-. *(توبا بۆ شام: واتە شام بە بەرەکەت بێـت وژیانی خەڵکەکەى خۆش وئارام بێت)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر