عن إبراهيم بن عبد الرحمن بن عوف، أن عبد الرحمن بن عوف رضي الله عنه أُتي بطعام وكان صائمًا، فقال: قُتِل مُصعب بن عمير رضي الله عنه وهو خيرٌ مني، فلم يوجد له ما يُكفَّن فيه إلا بُردة إن غُطِّيَ بها رأسه بَدَت رِجْلاه؛ وإن غُطِّيَ بها رجلاه بدا رأسه، ثم بُسِط لنا مِنَ الدنيا ما بُسِط، أو قال: أُعْطِينا من الدنيا ما أُعطِينا، قد خَشِينَا أن تكون حَسَنَاتُنا عُجِّلَت لنا، ثم جعل يبكي حتى ترك الطعام.
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...
لە ئیبراهیمی کوڕی عبدالرحمانى کوڕی عەوفەوە دەڵێت: عبدالرحمانى کوڕی عەوف -ڕەزاى خواى لێبێت- هەندێک خواردنی بۆ هێنرا (پاش ئەوەى) لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو بوو، وپاشان (عبدالرحمان) ووتی: «موسعەبی کوڕی عومەیر کوژرا -ڕەزاى خواى لێبێت- وئەو لە من خێرتر (باشتر) بوو، هیچ شتێکی نەبوو کە پێی کفن بکرێت جگە لە پارچە جلێک نەبێت، ئەگەر سەریان دابپۆشیایە پێیەکانى دەردەکەوت، وئەگەر پێیەکانیان دابپۆشیایە سەری دەردەکەوت، پاشان نیعمەتەکانى دونیا ڕژا بەسەرماندا، یان ووتی: «ئەوەى پێمان بەخشرا لەم دونیایەدا پێمان بەخشرا، دەترسم لەوەى پاداشتی چاکەکانمان پێش خرابێت بۆمان لەم دونیایەدا»، پاشان گریا هەتاوەکو وازى لە خواردن هێنا.
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
واتاى فەرموودەکە: عبدالرحمانی کوڕی عەوف -ڕەزاى خواى لێبێت- ڕۆژێک بەڕۆژوو بوو، وکاتێک ڕۆژووی شکاند خواردنیان بۆ هێنا، وئەوەى ڕۆژووگرە بێگومان حەز دەکات خواردن بخوات، بەڵام ئەو لەو کاتەدا هاوەڵانی بیر کەوتەوە هەرچەندە خۆیشی لەو هاوەڵانە بوو کە کۆچی کرد بەرەو مەدینە، بەڵام وەکو خۆ بەکەمدانانێک ووتی: موسعەبی کوڕی عومەیر -ڕەزاى خواى لێبێت- لە من خێرتر وباشتر بوو ئەمیش لە ڕوانگەی سادە بوون -تواضع- وهەڵبژاردنی ئارامگرتن وهەژاریەوە، ئەگینا زانایان کۆکن لەسەر ئەوەى کە دە هاوەڵە موژدە پێدراوەکە بە بەهەشت باشترینی هاوەڵانن. وموسعەبی کوڕی عومەیر -ڕەزاى خواى لێبێت- لە پێش ئیسلامیدا لای دایک وباوکی بوو ودەوڵەمەند بوون، وجوانترین جلی دەپۆشی لە نێو خەڵکیدا وزۆر گرنگیان پێی دەدا، کاتێک مسوڵمان بوو جێیان هێشت ولێی دوور کەوتنەوە، وئەویش لەگەڵ پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی کرد بەرەو مەدینە، وجلێکی لەبەردا بوو کە چەند پینەیەکی بەسەرەوە بوو پاش ئەوەى لە مەککە بەهۆی دایک وباوکیەوە جوانترین جلی دەپۆشی، بەڵام ئەو هەموو ئەوانەى جێهێشت وکۆچی کرد بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەى، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاڵاکەى بە ئەو بەخشی لە جەنگی ئوحود دا، بۆیە شەهید بوو -ڕەزاى خواى لێبێت-، وجلێکی لەبەردا ئەگەر سەریت دابپۆشیایە ئەوا پێیەکانى دەردەکەوت وئەگەر پێیەکانیت دابپۆشیایە ئەوا سەری دەردەکەوت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد کە سەری دابپۆشرێت بە جلەکە وپێیەکانى بە جۆرێک لە ڕووەک بە ناوى (ئیزخیر:الإذخر) دابپۆشرێت، بۆیە عبدالرحمان حاڵی ئەم هاوەڵەی بیر کەوتەوە، وپاشان ووتی: ئەوان ڕۆیشتن وسەلامەت بوون لەوەى خودا بەسەر ئەوانی تردا کردیەوە لە دونیا ودەستکەوتی زۆر، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَغَانِمَ كَثِيرَةً يَأْخُذُونَهَا ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا} [الفتح: 19] واتە:{وە دەستکەوتی (غەنیمەتی) زۆر کە بەدەستی دەھێنن وە خوا ھەمیشە شکۆدار و کاربەجێیە -دانا وحەکیمە-}، پاشان عبدالرحمانی کوڕی عەوف -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: (دەترسم لەوەى پاداشتی چاکەکانمان پێش خرابێت بۆمان لەم دونیایەدا): واتا دەترسم لە ڕیزی ئەوانە بین کە خواى گەورە سەبارەتیان دەفەرموێت: {مَّن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعَاجِلَةَ عَجَّلْنَا لَهُۥ فِيهَا مَا نَشَآءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلْنَا لَهُۥ جَهَنَّمَ يَصْلَىٰهَا مَذْمُومًا مَّدْحُورًا} [الإسراء: 18] واتە:{ھەر کەسێک تەنھا ژیانی دونیای بوێت لەم (دونیا) دا زوو پێی دەدەین ئەوەی بمانەوێت بۆ ھەرکەسێک لە پاشان دۆزەخمان بۆ سازداوە دەچێتە ناوی بە لۆمەکراوی و دەرکراوی لە میھرەبانی خودا}، یان کاتێک خواى گەورە سەبارەت بە ئەوان دەفەرموێت: {أَذْهَبْتُمْ طَيِّبَـٰتِكُمْ فِى حَيَاتِكُمُ ٱلدُّنْيَا وَٱسْتَمْتَعْتُم بِهَا} [الأحقاف: 20] واتە:{(پێیان دەووترێت) ھەرچی خۆشیتان بوو بەسەرتان برد لە ژیانی دونیاتاندا وە لەزەتتان لێ برد و(ڕاتان بوارد)}. هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ترسیان زیاتر بوو بۆیە ئەویش -ڕەزاى خواى لێبێت- ترسا لەوەى کە پاداشتی چاکەکانیان زوو پێبەخشرا بێت لەم دونیایەدا، بۆیە گریا وترسا لەوەى لەگەڵ ئەو چاکەکارانە نەبێت کە لە پێش ئەودا ڕۆیشتن، وپاشان وازى لە خواردن هێنا -ڕەزاى خواى لێبێت-.