+ -

عَنْ طَلْحَةَ بْنِ عُبَيْدِ اللهِ رضي الله عنه قَالَ:
جَاءَ رَجُلٌ إِلَى رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ أَهْلِ نَجْدٍ ثَائِرُ الرَّأْسِ، نَسْمَعُ دَوِيَّ صَوْتِهِ، وَلَا نَفْقَهُ مَا يَقُولُ حَتَّى دَنَا مِنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَإِذَا هُوَ يَسْأَلُ عَنِ الْإِسْلَامِ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «خَمْسُ صَلَوَاتٍ فِي الْيَوْمِ وَاللَّيْلَةِ» فَقَالَ: هَلْ عَلَيَّ غَيْرُهُنَّ؟ قَالَ: «لَا، إِلَّا أَنْ تَطَّوَّعَ، وَصِيَامُ شَهْرِ رَمَضَانَ»، فَقَالَ: هَلْ عَلَيَّ غَيْرُهُ؟ فَقَالَ: «لَا، إِلَّا أَنْ تَطَّوَّعَ»، وَذَكَرَ لَهُ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الزَّكَاةَ، فَقَالَ: هَلْ عَلَيَّ غَيْرُهَا؟ قَالَ: «لَا، إِلَّا أَنْ تَطَّوَّعَ»، قَالَ: فَأَدْبَرَ الرَّجُلُ، وَهُوَ يَقُولُ: وَاللهِ، لَا أَزِيدُ عَلَى هَذَا، وَلَا أَنْقُصُ مِنْهُ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «أَفْلَحَ إِنْ صَدَقَ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 11]
المزيــد ...

لە تەڵحەی کوڕی عوبەید الله وە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە ئەهلی نەجد کە قژی پەرش وبڵاو بوو، وگوێمان لە بەرزی دەنگی بوو، ونەمادەنزانی چی دەڵێت، هەتا نزیک بووەوە لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وپرسیاری ئیسلامی لێی کرد، پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «پێنج نوێژ لە ڕۆژ وشەوێکدا»، پیاوەکە ووتی: ئایا هیچ نوێژێكی ترم لەسەرە (جگە لەم نوێژە فەرزانە)؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «نەخێر، مەگەر خۆت نوێژی سونەت بکەیت، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان»، پیاوەکە ووتی: ئایا هیچ ڕۆژوویەكی ترم لەسەرە (جگە لە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان)؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «نەخێر، مەگەر خۆت ڕۆژووی سونەت بگریت»، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسی زەكاتی بۆی كرد، پیاوەكە ووتی: ئایا هیچ (بەخشینێكی) ترم لەسەرە (جگە لە زەكات)؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «نەخێر، مەگەر خۆت خێری سونەت بكەیت»، پیاوەکە دوور کەوتەوە ودەیووت: والله، هیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد ناکەم وهیچیان لێ کەم ناکەمەوە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «سەرفراز وسەرکەوتووە ئەگەر ڕاست بکات».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 11]

شیکردنەوە

پیاوێك لە خەڵكی نەجد هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە قژی پەرش وبڵاو ودەنگێكی بەرزەوە، ونەدەزانرا چی دەڵێت، هەتا نزیك بوویەوە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپرسیاری سەبارەت بە ئیسلام كرد؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرەتا باسی نوێژی بۆ كرد، وپێی فەرموو كە خوای گەورە پێنج نوێژی لەسەری فەرزكردووە لە ڕۆژ وشەوێكدا.
پیاوەكە ووتی: ئایا هیچ نوێژێكی تر لەسەرم واجبە جگە لەم پێنج نوێژە؟
فەرمووی: نەخێر، مەگەر خۆبەخشانە نوێژی سونەت بكەیت.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەو شتانەی خوای گەورە واجبی كردووە؛ ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان.
پیاوەكە ووتی: ئایا هیچ ڕۆژووگرتنێكی تر لەسەرم واجبە جگە لە ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان؟
فەرمووی: نەخێر، مەگەر خۆبەخشانە ڕۆژووی سونەت بگریت.
پاشان باسی زەكاتدانی بۆ كرد.
پیاوەكە ووتی: ئایا هیچ خێركردنێكی ترم لەسەر واجبە لەپاش زەكاتدانی فەرز؟
فەرمووی: نەخێر، مەگەر خۆبەخشانە خێر بكەیت.
پاش ئەوەی پیاوەكە ڕوونكردنەوەی ئەم فەریزەتانەی بیست لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ دووركەوتەوە وسوێندی بە خوای گەورە خوارد كە پابەند دەبێت پێیانەوە بەبێ ئەوەی هیچ شتێكیان بۆ زیاد كات وبێ ئەوەی لێیان كەم بكاتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش قسەكانی پیاوەكە فەرمووی: ئەگەر پیاوەكە ڕاست بكات لەسەر ئەوەی سوێندی لەسەر خوارد ؛ ئەوا لە سەرفرازان دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. لێبووردەیی وئاسانکاری شەریعەتی ئیسلامی بەرامبەر ئەوانەى ئەرکە شەرعیەکانیان لەسەر واجبە (موکەلەفن).
  2. جوانی مامەڵەکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ ئەم پیاوە، چونکە ڕێگەى دا بەوەى لێی نزیک بێتەوە وپرسیاری لێبکات.
  3. لە کاتی بانگەوازى بۆ لای خواى گەورە دەبێت سەرەتا بە گرنگترین شت دەستپێبکات پاشان ئەوانەى پلەى گرنگیان کەمترە وبەو شێوەیە.
  4. ئیسلام عەقیدە -بیروباوەڕ- وکردەوەیە، کردەوە کردن بە بێ ئیمان سوودی نییە، وئیمان سوودی نییە بۆ كەسێك ئەگەر کردەوە نەکات.
  5. گرنگی ئەم كردەوانە ولە پایەكانی ئاینی ئیسلامن.
  6. نوێژی هەینیش بەشێكە لە پێنج نوێژە فەرزەكە ؛ چونكە لەجیاتی نوێژی نیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت لەڕۆژی هەینیدا لەسەر ئەوانەی ئەم نوێژەیان لەسەر فەرزە.
  7. سەرەتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرنگترین فەریزەتەكانی ئیسلامی فێركرد، ئەمیش بریتیە لە پایەكانی تر لە پاش هەردوو شاهێدی دانەكە ؛ چونكە تازە مسوڵمان بووە، لێرەدا باسی حەجی نەكرد ؛ چونكە پێش فەرزكردنی حەج ئەم باسە ڕوویداوە، یان لەوەیە كاتی حەج كردن هێشتا نەهاتبێت.
  8. مرۆڤ ئەگەر تەنها واجبەكان جێبەجێ بكات ؛ سەرفرازە، بەڵام مانای ئەوە نییە سوننەت جێبەجێ نەكات ؛ چونكە كردەوە سوننەتەكان فەرزەكانیان پێ كامڵ دەكرێت لە ڕۆژی قیامەتدا.
زیاتر