بۆنە ماوەییەکان -وەرزیەکان-

3لیستی فەرموودەکان 1پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان 3

کات سوڕانەوەى تەواو کرد وگەڕایەوە وەکو ئەو ڕۆژەی خواى گەورە ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد: ساڵێک دوازدە مانگە، چوار مانگیان حەرامکراون (پیرۆزن): سیانیان لەدوای یەکن: (زو ئەلقەعدە:ذُو القَعْدَةِ)، و (زو ئەلحیجە:ذُو الحَجَّةِ)، و (موحەرەم:المحرمُ)، و(ڕەجەبی موزەر:رَجَبُ مُضَرَ)
ئامادەی نوێژی جەژن بووم لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، دەستیکرد بە نوێژکردن پێش وتاردان، بە بێ ئەوەى بانگ بدرێت وقامەت بکرێت، پاشان هەستا پشتی بەستبوو بە بیلال (لە وەستانەکەیدا)، فەرمانیکرد بە تەقواى خواى گەورە، وئامۆژگاری خەڵکی کرد کە گوێڕایەڵی خوای گەورە بن، وڕێنموێنی خەڵکی کرد و بەبیریانی هێنایەوە