عن عائشة رضي الله عنها أن أبا بكر رضي الله عنه ، دخل عليها وعندها جاريتان في أيام منى تُدَفِّفَانِ، وتضربان، والنبي صلى الله عليه وسلم مُتَغَشٍّ بثوبه، فانتهرهما أبو بكر، فكشف النبي صلى الله عليه وسلم عن وجهه، فقال: «دعهما يا أبا بكر؛ فإنها أيام عيد»، وتلك الأيام أيام منى، وقالت عائشة: رأيت النبي صلى الله عليه وسلم يسترني وأنا أنظر إلى الحبشة وهم يلعبون في المسجد، فزجرهم عمر، فقال النبي صلى الله عليه وسلم : «دعهم أَمْنًا بني أَرْفِدَة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- هاتە ژوورەوە بۆ لای (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) ودوو کچە منداڵی لە لا بوو لە ڕۆژەکانى مینا لە دەفیان دەدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە جلەکەى خۆی داپۆشی بوو، ئەبوبەکر بەگژیاندا چوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پۆشاکەکەى لەسەر ڕووی لادا، وفەرمووی: «وازیان لێبهێنە ئەی ئەبوبەکر؛ ئەم ڕۆژانە جەژنن»، وئەو ڕۆژانە ڕۆژی مینا بوون، عائیشە دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی داپۆشی بوو کاتێک سەیری حەبەشیەکانم دەکرد کاتێک لە نێو مزگەوتدا یاریان دەکرد، عومەر بەگژیاندا چوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وازیان لێبهێنە؛ ئەی بەنی ئەرفیدە: بە خۆپاراستنەوە یاری بکەن».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ئاسانکاری ولێبووردەی ئەم شەریعەتە دەردەخات، ومەنهەج وڕێبازی پێچەوانەى ئەوەیە کە زۆرێک لە توندڕەوەکان لەسەرین، ئەوانەى پێیان وایە دینداری دەبێت وشک و توندوتیژ بێت؛ ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە دەف لێدان وهۆنراوە ووتن لە ڕۆژانی جەژن ئاساییە؛ چونکە کچە منداڵەکان بە ئامادەبوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەیان ئەنجامدەدا وئینکاری کرد لەسەر ئەوانەى ئینکاریان لە کاری ئەم منداڵانە کرد، وهەورەها یاریکردن بە ڕم وهاوشێوەکانى دروست وئاساییە. وحەبەشیەکان حەزیان لە یاریکردن وهۆنراوە ووتنەوە بوو؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێگەی پێیاندا لەنێو مزگەوتدا یاری بە ڕمەکانیان بکەن، ئەمیش جێبەجێکردنی سیاسەتێکی شەرعی گرنگە، کە لە هەندێک دەستەواژەکانى فەرموودەکە ئاماژەى بۆ کراوە: 1- پەیامێکە بۆ ئەوانەى نەهاتنە نێو ئیسلامەوە -مسوڵمان نەبوون- چونکە دەترسن توند وقورس بێت لەسەریان؛ ئاینی ئیسلام ئاینی ئاسانکاری ولێبووردەییە بەتایبەتیش پەیامێکە بۆ کۆمەڵێک لە شوێنکەوتووانى ئاینەکانى تر، لەوانەش جولەکەکان، کە نەهیان دەکرد خەڵکی شوێنی ئاینی ئیسلام بکەوێت وخۆیشیان لێی دوور دەکەوتنەوە؛ لە هەندێک گێڕانەوەى تردا هاتووە: ئیمامی عومەر نەهی لەو منداڵانە کرد لە نێو مزگەوتدا یاری بکەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (دعهم؛ لتعلم اليهود أنَّ في ديننا فسحة، وأني بعثتُ بالحنيفية السمحة) واتە: (وازیان لێبهێنە -با یاری بکەن-، بۆئەوەى جولەکە بزانن کە لە ئاینی ئێمە -ئاسانکاری- وفراونى هەیە -بۆ مرۆڤەکان-، ومن نێردراوم بە ئاینی یەک خودا پەرستی -تەوحید- کە ئاینی لێبوودەیی -وئاسانکارییە لەسەر مرۆڤەکان-). 2- یاری کردنیان لە ڕۆژی جەژن بوو، وڕۆژانى جەژن ڕۆژی خۆشی دەربڕین وئاسوودەیین؛ ولە شتە ڕێگەپێدراوەکاندا دەبێت ئاسانکاری وفراوانى هەبێت لەسەر مسوڵمانان. 3- یاری پیاوان زبری وحەماسەت وئازایەتی تێدایە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر