عن أبي هريرة رضي الله عنه ، أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: إذا رَأَيْتُم مَن يَبِيع أو يَبْتَاعُ في المسجد، فقولوا: لا أَرْبَحَ اللَّهُ تِجَارَتَكَ، وإذا رأيتم مَنْ يَنْشُدُ فيه ضَالَّة، فقولوا: لاَ رَدَّ الله عليك.
[صحيح] - [رواه الترمذي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر کەسێکتان بینی دەفرۆشێت یان دەکڕێت لە نێو مزگەوتدا، بڵێن: خواى گەورە بازرگانیەکەت بەرهەمدار -سەرکەوتوو- نەکات، وئەگەر کەسێکتان بینی بانگەشە دەکات بۆ شتومەکێکی ونبوو (لە نێو مزگەوتدا)، بڵێن: خواى گەورە بۆت نەگەڕێنێتەوە».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەگەر کەسێکتان بینی دەفرۆشێت یان دەکڕێت لە نێو مزگەوتدا): لە دەقی فەرموودەکەدا -المفعول:بەرکار- سڕاوەتەوە ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کڕین وفرۆشتنی هەموو شتێک دەگرێتەوە. هەرکەسێک حاڵی بەم شێوەیە بێت ئەوا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کردووە بەوەى نەهی لێ بکرێت وبە هەریەکێکان بووترێت -بە کڕیار وفرۆشیار- بە دەنگێکی بەرز وئاشکرا: (لا أربح الله تجارتك) واتە: (خواى گەورە بازرگانیەکەت سەرکەوتوو نەکات)، ئەمیش نزا کردنە دژی ئەو کەسە، واتە: بازرگانیەکەت سەرکەوتوو نەبێت وسوودی بۆت نەبێت، وهەروەها ئاماژە کردنێکە بۆ ئەم ئایەتە پیرۆزە کە خواى گەورە دەفەرموێت: {فَمَا رَبِحَت تِّجَـٰرَتُهُمْ} [البقرة: 16] واتە: {نە بازرگانیەکەیان قازانجی کرد}، وئەگەر بڵێت: خواى گەورە بازرگانیەکەتان سەرکەوتوو وداهاتدار نەکات ئەمیش دروستە؛ ومەبەستەکە بەدیهێنراوە. وهۆکاری ئەم نەهی کردن ونزا لێکردنە ئەوەیە کە مزگەوت شوێنی پەرستنی خواى گەورەیە و بەدەستهێنانى چاکە وپاداشتە بۆ ڕۆژی قیامەت، بۆیە ئەگەر کەسێک ئەمە پێچەوانە بکاتەوە ومزگەوت بکات بە بازار بۆ بەدەستهێنانى شتومەکی دونیا ئەوا شایستەیە نەهی لێبکرێت ونزای لەسەر بکرێت بەوەى بازرگانیەکەى سەرکەوتوو نەبێت؛ ئەمیش وەکو سزایەک بۆی بە پێچەوانەى مەبەستەکەى لەم بازرگانی کردنە، بۆ ئەوەى بترسێت و واز لەم کارە بهێنێت وخەڵکانى تریش ئەم کارە نەکەن لە نێو مزگەوت، بۆیە ئەم کردەوەیە نەهی لێکراوە لە مزگەوتدا بۆئەوەى مزگەوت پاک بپارێزرێت وتێیدا بە دڵسۆزی خوای گەورە بپەرستین وکردەوە بۆ قیامەت ئەنجامبدرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر