عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «من سمِع رجُلا يَنْشُدُ ضَالَّةً في المسجد فليقُل: لا رَدَّهَا الله عليك، فإنَّ المساجد لم تُبْنَ لهذا».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پیاوێکی بیست پرسیار دەکات (بە دەنگێکی بەرز) سەبارەت بە شتێک وونی کردووە لە نێو مزگەوتدا؛ با پێی بڵێت: خواى گەورە بۆتی نەگەڕێنێتەوە؛ چونکە مزگەوت بۆ ئەمە دروست نەکراوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەرکەسێک پرسیار دەکات (بە دەنگێکی بەرز) سەبارەت بە شتێک کە وونی کردووە لە پەز ومەڕوماڵات لە نێو مزگەوتدا؛ ئەوا دەبێت پێی بووترێت: (خواى گەورە بۆتی نەگەڕێنێتەوە؛ چونکە مزگەوت بۆ ئەمە دروست نەکراوە) یان (نەیدۆزیتەوە) -هەروەکو لە گێڕانەوەیەکدا- هاتووە، ئەمەش هەڕەشەکردن وئینکاری لێکردنیەتی چونکە مزگەوتەکانى بەمەزن دانەنا وڕێزی لێنەگرت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆکاری ئەم نەهی کردنەى باسکردووە لە ئەو کەسانەى بانگەشە بۆ شتە ونبووەکانى دەکات لە نێو مزگەوتدا، دەفەرموێت: (مزگەوتەکان بۆ ئەمە دروست نەکراون): واتا بۆ زیکر ویادی خواى گەورە ونوێژکردن وقورئان خوێندن وفێربوونی زانستی شەرعی دروستکراون، وکاتێک ئەم کەسە بەم شێوەیە لەنێو مزگەوتدا بانگی کرد بۆیە شتی گونجاوی لە شوێنی خۆی دانەنا بۆیە گونجاوە نزای لەسەر بکرێت بەوەى نەیدۆزێتەوە؛ ئەمیش وەکو سزایەک کە پێچەوانەى مەبەستیەتی و بۆئەوەى بترسێت ودوور بکەوێتەوە لەم کردەوەیە. ئەم فەرموودەیە لە ڕوانگەى فەرمان کردنە بە چاکە ونەهی کردنە لە خراپە، ودەبێت مەرجی خۆی بۆ دابنرێت، ئەگەر بەم شێوەیە نزای لێبکرێت و واز بهێنێت؛ ئەوا بەسە، بەڵام ئەگەر هەر دووبارەی کردەوە؛ ئەوا دەبێت دیسانەوە نزای لەسەر بکرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر