عن أَبِي مُوسَى الأَشْعَرِيِّ رضي الله عنه: أَنَّ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ:
«مَنْ صَلَّى ‌الْبَرْدَيْنِ دَخَلَ الْجَنَّةَ»

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 574]
المزيــد ...

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی پارێزگاری لە ئەنجامدانی (نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر -بەردەین:البردین-) بکات؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 574]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانیداوە وڕێنموێنی كردووە بۆ بەپەرۆشبوون لەسەر ئەنجامدانی نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر (كە پێیان دەووترێت: -بەردەین:فێنكەكان-)، ئەوەی ئەنجامیان دەدات ومافەكانیان جێبەجێ دەكات ؛ لە ئەنجامدانیان لەكاتەكانی خۆیاندا و بەكۆمەڵ وهتد، موژدەی پێدراوە بەوەی هۆكار دەبن بۆ چوونە بەهەشتی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلە وپایەى بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانى نوێژی بەیانی وعەسر ؛ چونكە نوێژی بەیانی لەكاتی لوتكەی چێژوەرگرتنە لە خەوتن، ونوێژی عەسر لەكاتی سەرقاڵبوونی مرۆڤە بە كاروباری، بۆیە هەركەسێك بەردەوام بێت لەسەر ئەنجامدانی ئەم نوێژانە ؛ ئەوا لەپێشترە كە نوێژەكانی تریش ئەنجام بدات.
  2. نوێژی بەیانی وعەسر بە (البردین:فێنكەكان) ناوبراون؛ چونكە نوێژی بەیانی فێنكی وساردی شەوی لەگەڵدایە، ونوێژی عەسر فێنكی وساردی ڕۆژی لەگەڵدایە ئەگەرچیش لەكاتی گەرمادا بێت بەڵام گەرمیەكەی كەمترە لەكاتەكانی پێشتری، یان ئەوەتا بە زۆرینە و بەهۆی نوێژی بەیانی ؛ نوێژی عەسریش وای پێدەووترێت، هەروەكو دەووترێت: (القمرین:مانگەكان) لە زمانی عەرەبیدا بە خۆر ومانگ.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (53)
زیاتر