عن أبي زهير عمارة بن رؤيبة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم : «لن يَلِجَ النار أحد صلى قبل طلوع الشمس وقبل غروبها». عن جرير بن عبد الله البجلي رضي الله عنه قال: كنا عند النبي صلى الله عليه وسلم فنظر إلى القمر ليلة البدر، فقال: «إنكم سترون ربكم كما تَرَوْنَ هذا القمر، لا تُضَامُونَ في رؤيته، فإن استطعتُمْ أنْ لا تُغْلَبُوا على صلاة قبل طلوع الشمس وقبل غروبها، فافْعَلُوا». وفي رواية: «فنظر إلى القمر ليلة أربع عشرة».
[الحديثان صحيحان] - [حديث عمارة بن رؤيبة رواه مسلم. حديث جرير بن عبدالله متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی زوهەیر عومارەی کوڕی ڕوئەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پێش خۆر دەرچوون نوێژ بکات (نوێژی بەیانی بکات) وپیش خۆر ئاوا بوون نوێژ بکات (نوێژی عەسر بکات)؛ ئەوا ناچێتە دۆزەخەوە». لە جەریری کوڕی عبداللەی بەجەلییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین وسەیری مانگی کرد لە شەوی چواردەدا (شەوی بەدردا)، وفەرمووی: «ئێوە بە ئاسانی وئاسوودەیی پەروەردگارتان دەبینن هەروەکو چۆن ئەم مانگە دەبینن، بۆ بینینی تووشی هیچ ناڕەحەتی وپاڵەپەستۆیەک نابن، هەتا دەتوانن ئاگادار بن وپارێزگاری لە ئەنجامدانى نوێژەکانتان بکەن لە پێش دەرچوونی خۆر (نوێژی بەیانی) ولە پێش ئاوابوونی خۆر (نوێژی عەسر)». ولە ریوایەتێکی تردا: «سەیری مانگی کرد لە شەوی چواردەدا».
صەحیحە بە ریوایەتیەکەیەوە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا پێمان ڕادەگەیەنێت کە هەرکەسێک پێش دەرچوونی خۆر (نوێژی بەیانی) وپێش ئاوا بوونی (نوێژی عەسر بکات) کە بەردەوام بێت لە ئەنجامدانیان؛ ئەوا ناچێتە دۆزەخەوە نە بە شێوەیەکی کاتی ونە بە شێوەیەکی هەمیشەیی، چونکە نوێژی بەیانی کاتی شیرینی خەوە، ونوێژی عەسر کاتی سەرقاڵبوونە بە کاروباری ڕۆژانە وبازرگانى وخۆ ئامادەکرنە بۆ شێوان، ئەمیش ئاماژەیە بۆ خۆتەرخانکردنی ئەو کەسە بۆ پەرستن وحەز نەکردن بە تەمەڵ بوون، وئەمیش پێویستە ئەنجامدانى پێنج نوێژەکەی تریشی لەگەڵدا بێت، وئەگەر کەسێک پارێزگاری لەم دوو نوێژە بکات ئەوا زیاتر پارێزگاری لە ئەنجامدانى نوێژەکانى تر دەکات، وئەوەى بەم شێوەیە بێت دەبێت وریا بێت کە تاوانە گەورە وبچووکەکان ئەنجام نەدات، وئەگەر ئەنجامیدا پێویستە دەستبەجێ تەوبە بکات، وئەو تاوانە بچووکانەى (کە پەیوەیستە بە مافى خواى گەورە) بەهۆی بەردەوام بوون لەسەر ئەنجامدانى نوێژەکان؛ خودا لێیان خۆش دەبێت، بۆیە ئەم کەسە هەرگیز ناچێتە دۆزەوە، وخودا زاناترە. ولە جەریری کوڕی عبداللەی بەجەلییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کە ئەوان لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوون وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەیری مانگی کرد لە شەوی بەدردا (شەوی چواردەی مانگی کۆچی: کە مانگ پڕ دەبێت وبە ڕوون وجوانی دیار دەبێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئێوە بە ئاسانی وئاسوودەیی پەروەردگارتان دەبینن هەروەکو چۆن ئەم مانگە دەبینن) واتە لە رۆژی قیامەتدا لە بەهەشت وئیمانداران دەیبینن هەروەکو چۆن مانگ دەبینن لە شەوی بەدردا، و فەرموودەکە مانای ئەوە نییە کە خوای گەورە وەکو مانگە، هیچ شتێک وەکو خوای گەورە نییە، بەڵکو ئەو مەزنتر وشکۆدارترە، بەڵام مەبەست لەم فەرموودە ئەوەیە تەنها توانای بینینی خودایە هەروەکو چۆن دەتوانین مانگ ببینین لە ئاسماندا کە تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابین لە بینینی بەهەمان شێوە هیچ ناڕەحەتیەک ناکێشین لە بینینی خوای گەورە، ومەبەست بینینی چاوە بە هەقیقەت وڕاستەوخۆ بە بێ هیچ گومان وناڕوونیەک، خۆشترین چێژی بەهەشت بریتیە لە بینینی ڕووی خوای گەورەی مەزن وشکۆدار کە هیچ خۆشیەک وچێژێک بەراورد ناکرێت بەم خۆشییە لە لای ئیماندار، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک فەرمووی ئێمە پەروەردگارمان دەبینین هەروەکو چۆن مانگ دەبینین لە شەوی چواردەدا، پاش ئەوە فەرمووی: ( هەتا دەتوانن ئاگادار بن وپارێزگاری لە ئەنجامدانى نوێژەکانتان بکەن لە پێش دەرچوونی خۆر (نوێژی بەیانی) ولە پێش ئاوابوونی خۆر (نوێژی عەسر) لە دەستیان مەدەن وئەنجامیان بدەن)، واتە: مەبەست ئەوەیە نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر بە تەواوی وکامڵی ئەنجام بدەن لە کاتی خۆیاندا وبە کۆمەڵ (جەماعەت) ئەنجامیان بدەن چونکە پارێزگاری لە ئەنجامدانی ئەم نوێژانە هۆکارە بۆ بینینی خوای گەورە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر