عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «لو دُعِيتُ إلى كُرَاعٍ أو ذِرَاعٍ لأَجَبتُ، ولو أُهدِيَ إليّ ذِرَاعٌ أو كُرَاعٌ لقَبِلتُ».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر داوەت بکرێم (بۆ ژەمێک) ساقێک* یان ڕانێکی** (ئاژەڵی) تێدا بێت؛ ئەوا وەڵام دەدایەوە، ئەگەر ساقێک یان ڕانێک وەکو دیاری پێم ببەخشرێت؛ ئەوا وەریدەگرم». *(ساق: مەبەست بەشی خوارەوەى ئەژنۆی ئاژەڵی مەڕوماڵاتە هەتاوەکو پێیەکانى لە زمانی عەرەبیدا پێی دەووترێت: كُرَاعٍ)، **(ڕان: مەبەست ئەوەى لەسەرەوەى ساق وئەژنۆی ئاژەڵی مەڕوماڵاتە لە زمانى عەرەبیدا پێی دەووترێت: ذِرَاعٌ)
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ڕەوشت جوانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهەروەها سادە بوونی وڕەچاوکردنی هەست وسۆزی خەڵکی، وبەڵگەیە لەسەر دروست بوونی قبوڵکردنی دیاری ئەگەرچیش کەم بێت، وەڵامدانەوەى ئەو کەسەی داوەتیت دەکات بۆ ماڵەکەى ئەگەرچیش داوەتیەکە بۆ شتێکی کەم بێت؛ چونکە مەبەست وەڵامدانەوەى دیاری وقبوڵکردنی داوەتیکردنە بۆئەوەى میواندار دڵخۆش بێت وخۆشەویستی وهاوڕێیەتی بەردەوام بێت، وڕازی نەبوون بە بێ هیچ هۆکارێک ڕق ودوژمنایەتی ودووربوون دروستدەکات. ولێرەدا باسی ساق* وڕانی** کردووە؛ بۆئەوەى کەمترین وباشترین پێکەوە کۆ بکاتەوە، وئەو بەشەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زیاتر حەزی لێبوو بریتی بوو لە ڕانی ئاژەڵەکە، وبەشی ساقی ئاژەڵ گۆشتێکی ئەوتۆی پێوە نییە وسوودی زۆر کەمترە. *(ساق: مەبەست بەشی خوارەوەى ئەژنۆی ئاژەڵی مەڕوماڵاتە هەتاوەکو پێیەکانى لە زمانی عەرەبیدا پێی دەووترێت: كُرَاعٍ)، **(ڕان: مەبەست ئەوەى لەسەرەوەى ساق وئەژنۆی ئاژەڵی مەڕوماڵاتە لە زمانى عەرەبیدا پێی دەووترێت: ذِرَاعٌ)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان