عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، لاَ تَدْخُلُوا الجَنَّة حَتَّى تُؤْمِنُوا، وَلاَ تُؤْمِنُوا حَتَّى تَحَابُوا، أَوَلاَ أَدُلُّكُم عَلَى شَيءٍ إِذَا فَعَلْتُمُوهُ تَحَابَبْتُم؟ أَفْشُوا السَّلاَم بَينَكُم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی منی بە دەستە، ناچنە بەهەشتەوە هەتا ئیمان نەهێنن، وئیمان ناهێنن هەتا یەکترتان خۆش نەوێت، ئایا شتێکتان پێ بڵێم کە بەهۆیەوە یەکتریان خۆش دەوێت؟ سەلام کردن لە نێوانتان بڵاو بکەنەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە فەرموودەیەدا سوێند دەخوات لە بەر گرنگی ئەم وەسیەت وئامۆژگاریەی کە باسی دەکات، کە ناوەڕۆکی هۆکارە ڕەوشتیەکانى تێدایە ئەگەر کۆمەڵگەی مسوڵمان دەستی پێوە بگرێت ئەوا بەهێز ویەکڕیز دەبێت. دەفەرموێت: (ناچنە بەهەشتەوە هەتا ئیمان نەهێنن) واتە ئەوەى بە ئیمانداری بمرێت دەچێتە بەهەشتەوە وئەگەر ئیمانی کامڵیش نەبێت ئەوا بە کۆتاییدا هەر دەچێـتە بەهەشتەوە، وئەمە واتای ئاشکرایە لە فەرموودەکە. (ئیمان ناهێنن هەتا یەکترتان خۆش نەوێت) واتە: ئیمانتان کامڵ نابێت وحاڵتان باش نابێت لە ئیماندا هەتاوەکو یەکترتان خۆش نەوێت. (سەلام کردن لە نێوانتان بڵاو بکەنەوە): ئامۆژگاری تێدایە بە بڵاوکردنەوەى سەلام کردن لە هەر مسوڵمانێک ناسیت یان نەتناسی، وسەلام کردن هۆکاری تەبایی وخۆشەویستیە، وبە سەلام کردن لە یەکتر مسوڵمانان تەبا ویەکگرتوو دەبن وپیشاندانى یەکێک لە ئادابە جوانەکانە کە لە ئومەتەکانى تر جیایان دەکاتەوە کە نیشانەی سادەیی وڕێز گرتنە لە مسوڵمانان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر