عن عبد الله بن الزُّبير رضي الله عنهما قال: «كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا قَعد يَدْعُو، وضع يَده اليُمْنَى على فخِذِه اليُمْنَى، ويَده اليُسْرَى على فخِذِه اليُسْرَى، وأشَار بِإِصْبَعِهِ السَّبَّابَة، ووضَع إبْهَامَه على إِصْبَعِهِ الوُسْطَى، ويُلْقِم كَفَّه الْيُسْرَى رُكْبَتَه».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبد اللە کوڕی زوبەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دابنیشتایە -لە تەحیاتدا:تەشەهوددا- بۆ نزا کردن، دەستی ڕاستی لەسەر ڕانی ڕاستی دادەنا، ودەستی چەپی لەسەر ڕانی چەپی دادەنا، وبە پەنجەى شایەتمانى ئاماژەى دەکرد (درێژی دەکردەوە بەرەو ئاراستەى قیبلە)، وپەنجە گەورەکەى -دەستی ڕاستی- دەخستە سەر پەنجەی ناوەڕاستی، و ناولەپی دەستی چەپی دەخستە سەر ئەژنۆی چەپی (بە ناولەپی دەستی چەپی ئەژنۆی چەپی دادەپۆشی)».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دابنیشتایە -لە تەحیاتدا:تەشەهوددا-): مەبەست لەم دانیشتنە بۆ -تەشەهود:تەحیاتە- هەروەکو لە گێڕانەوەى ئیبن عومەرەوە هاتووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- : [كان إذا قَعَد للتَّشهد، وضع يَده اليُسْرَى على رُكْبتَهِ اليُسْرَى] -رواه مسلم- واتە: [ئەگەر دابنیشتایە بۆ تەشەهود -تەحیات خوێندن-، دەستی چەپی لەسەر ئەژنۆی چەپی دادەنا]. وتەشەهود -تەحیات- بریتیە لە خوێندنی: (التَّحيات لله والصلوات والطَّيبات، السَّلام عليك أيها النَّبي ورحمة الله وبركاته، السَّلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، هەتاوەکو کۆتایی)، وناونراوە بە نزاکردن -الدعاء- چونکە نزا کردنی تێدایە، کاتێک دەڵێت: السلام علیک، السلام علینا؛ ئەمانە نزان. کاتێک دەڵێت: (دەستی ڕاستی لەسەر ڕانی ڕاستی دادەنا، ودەستی چەپی لەسەر ڕانی چەپی دادەنا): واتا ئەگەر دابنیشتایە بۆ تەحیات -تەشەهود- ئەوا دەستی ڕادەخستە سەر ڕانی ڕاستی ودەستی چەپی ڕادەخستە سەر چەپی، وحیکمەت لەوەیە کە لەسەر ڕان یان ئەژنۆ دادەنرێن بۆئەوەى جوڵەى تری پێنەکرێت، وکاتێک لەسەر ڕان دادەنرێت بەشێک لە پەنجەکان دەگەنە سەر ئەژنۆکان وئەمیش ئاساییە، هەروەکو لە گێڕانەوەیەکدا هاتووە، وائیلی کوڕی حوجر -ڕەزاى خواى لێبێت- سەبارەت بە نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەڵێت: [وضع كَفَّه اليُسرى على فَخِذه ورُكبته اليُسرى، وجعل حَدَّ مِرفقه الأيمن على فَخِذه اليُمنى] -رواه النسائي- واته: [ناولەپی دەستی چەپی خستە سەر ڕان وئەژنۆی چەپی ولێواری -کۆتایی- ئانیشکی ڕاستی خستە سەر ڕانی ڕاستی]؛ وئەگەر لێواری -کۆتایی- ئانیشکی ڕاست لەسەر ڕانی ڕاست بێت ئەوا بێگومان سەری پەنجەکان دەگاتە سەر ئەژنۆکان. ئیمامی نەوەوی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: زانایان یەکدەنگن لەسەر ئەوەى سونەتە لەسەر ئەژنۆ دابنرێت، هەندێکیان دەڵێن دەبێت پەنجەکانى بەسەری ئەژنۆیدا بچەمێتەوە ودایانپۆشێت، ئەمیش ماناى ئەم بەشەی فەرموودەکەیە کە دەڵێت: (و ناولەپی دەستی چەپی دەخستە سەر ئەژنۆی چەپی -بە ناولەپی چەپی ئەژنۆی چەپی دادەپۆشی-). وکاتێک دەڵێت: (دەستەکان) مەبەست لە سەری پەنجەکانە هەتاوەکو ئانیشکەکان، وا دیارە لە فەرموودەکە هەمان شتە ئەگەر لە تەشەهودی -تەحیاتی- یەکەم یان دووەم بێت. کاتێک دەڵێت: (وبە پەنجەى شایەتمانى ئاماژەى دەکرد -درێژی دەکردەوە بەرەو ئاراستەى قیبلە-): پەنجەی شایەتمان ئەو پەنجەیە کە لە پاش پەنجە گەورەکە -قامکە گەورەکە- دێت، ولە زمانی کوردیدا هەندێک جار پێی دەووترێت پەنجەی شایەتمان، ولە زمانى عەرەبیدا پێی دەووترێت: -السبابة- واتا بەهۆیەوە هەڕەشە دەکرێت وجوێن دەدرێت، وهەروەها پێی دەووترێت: -المُسَبِّحة- چونکە ئاماژەى پێدەکرێت بە تەوحید -یەک خودا پەرستی- ودانپێدانان بە پاک وبێگەردی خواى گەورە، وئاماژە کردن ودرێژکردنەوەى ئەم پەنجەیە بەرەو ئاراستەى قیبلە سونەتە لە کاتى نوێژدا، هەروەکو لە بەڵگەکاندا هاتووە لەو کاتەوەى دادەنیشێت تەحیات دەخوێنێت هەتاوەکو کۆتایی تەحیاتەکە ئاماژەى پێدەکات، [كان رسول الله -صلى الله عليه وسلم- إذا قَعد يَدْعُو، وضع يَده اليُمْنَى على فخِذِه اليُمْنَى، ويَده اليُسْرَى على فخِذِه اليُسْرَى، وأشَار بِإِصْبَعِهِ السَّبَّابَة] واتە: [پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دابنیشتایە بۆ نزاکردن -تەحیات خوێندن-، دەستی ڕاستی لەسەر ڕانی ڕاستی دادەنا، ودەستی چەپی لەسەر ڕانی چەپی دادەنا، وبە پەنجەی شایەتمانى -السبابة- ئاماژەى دەکرد -درێژی دەکردەوە بەرەو ئاراستەى قیبلە-]، وهەروەها ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: [أن رسول الله -صلى الله عليه وسلم- كان إذا قَعد في التَّشهد وضع يَده اليُسرى على رُكْبَتِه اليُسْرَى، ووضع يَده اليُمنى على رُكبته اليُمنى، وعَقَد ثلاثة وخمسين وأشار بالسَّبَّابة] - رواه مسلم- واتە: [ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دابنیشتایە لە تەشەهود -تەحیات-دا دەستی چەپی دەخستە سەر ئەژنۆی چەپی، ودەستی ڕاستی دەخستە سەر ئەژنۆی ڕاستی، -ئەڵقەیەکی دروستدەکرد بە پەنجەکانى دەستی ڕاستی -بە پەنجەى ناوەڕاست وپەنجە گەورەکە، ودوو پەنجەکەى تری دەنووشتاندەوە (دەیگرتەوە)- وەکو ژمارە پەنجاو سێ وبە پەنجەی شایەتمان ئاماژەى دەکرد -درێژی دەکردەوە بەرەو ئاراستەى قیبلە-]، وبە هەمان شێوە لە گێڕانەوەى وائیلی کوڕی حوجر -ڕەزاى خواى لێبێت- سەبارەت بە نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەڵێت: [ثم جلس فافترش رِجله اليُسرى، ووضع يَده اليُسرى على فخذه اليسرى، وحَدَّ مِرفقه الأيمن على فَخذه اليَمنى، وقَبِض ثنتين وحَلَّق حَلَقة، ورأيته يقول هكذا، وحَلَّق بِشْرٌ الإبْهَام والوُسْطَى وأشار بالسَّبَّابة] -رواه أبي داود- واته: [پاشان دانیشت لەسەر ساقی* چەپی -نوشتاندیەوە-، دەستی چەپی خستە سەر ڕانی چەپی ولێواری -کۆتایی- ئانیشکی ڕاستی خستە سەر ڕانی ڕاستی، ودوو پەنجەى گرتەوە -پەنجە بچووکەکە وئەوەى تەنیشتی-، وئەڵقەیەکی دروستکرد بە پەنجە گەورەکە -قامکە گەورەکە- وپەنجەى ناوەڕاست وبە پەنجەی شایەتمان ئاماژەی کرد -درێژی کردەوە بەرەو ئاراستەى قیبلە-]. ئیبن حەجەر -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: لە سەرەتای دانیشتنەوە -بۆ خوێندنی تەحیات پەنجەى بەم شێوەیە لێدەکرد- هەروەکو بەڵگەکانى تریش ئاماژەیان پێکردووە، وفەتواى شێخ ئیبن باز -ڕەحمەتی خواى لێبێت- ولیژنەى فەتوادان -اللجنة الدائمة للإفتاء- هەر بەم شێوەیە. کاتێک دەڵێت: (وپەنجە گەورەکەى -دەستی ڕاستی- دەخستە سەر پەنجەی ناوەڕاستی): واتا ئەڵقەیەکی دروستدەکرد بە بەستنەوەى پەنجەى ناوەڕاست لەگەڵ پەنجە گەورەکە -قامکە گەورەکە-. کاتێک دەڵێت: (بە پەنجەى شایەتمانى ئاماژەى دەکرد -درێژی دەکردەوە بەرەو ئاراستەى قیبلە-): واتا بە درێژایی دانیشتنی بەم شێوەیە ئاماژەى پێیدەکرد؛ وحیکمەت ئەوەیە کە ئاماژەکردنە بۆ یەک پەرستراو بە هەق ئەویش خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى- و بۆئەوەى لە دانپێدانان بە یەک خوا پەرستی -تەوحید-: قسە وکردەوە وبیروباوەڕی -عەقیدەى- لەگەڵدا بێت. لە فەرموودەیەکدا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەم ئەم ئاماژەکردنە دەفەرموێت: [لهي أشدُّ على الشيطان من الحديد] -رواه أحمد- واته: [بە ئێشتر وئازاری زیاترە لەسەر شەیتان زیاتر لە ئێش وئازاری -لێدانی شەیتان بە گۆچانێکی- ئاسن]، وهەروەها نەیدەجوڵاندەوە چونکە لە فەرموودەکەدا دەستەواژەى -أشار- هاتووە؛ واتا ئاماژەى پێدەکرد وئەمیش جوڵاندن نییە. کاتێک دەڵێت: (و ناولەپی دەستی چەپی دەخستە سەر ئەژنۆی چەپی -بە ناولەپی چەپی ئەژنۆی چەپی دادەپۆشی-): واتا بە ناولەپی دەستی چەپی؛ ئەژنۆی چەپی دەگرت، هەتا وەکو ئەوە وابێت ناولەپی دەستی ئەژنۆی قوتدابێت ودایپۆشی بێت، وحاڵەتی دووەم: ئەوەیە ناولەپی دەستی چەپی لەسەر ئەژنۆی چەپی درێژ بکاتەوە بێ ئەوەى بیگرێت وەکو حاڵەتی پێشووتر هەروەکولە گێڕانەوەى ئیبن عومەردا هاتووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- : [أن النبي -صلى الله عليه وسلم- كان إذا جلس في الصلاة وضع يديه على رُكبتيه ويده اليُسْرى على رُكبته باسطها عليها] -رواه مسلم- واتە: [پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دابنیشتایە لە نوێژدا -بۆ تەحیات خوێندن-؛ دەستەکانى دەخستە سەر ئەژنۆکانى، ودەستی چەپی درێژ دەکردەوە -ڕایدەخست- بەسەر ئەژنۆی چەپیدا]، بۆیە: بە پێی ئەم بەڵگانە هەردوو شێوازەکە سونەتە، وهەرکامێکیان جێبەجێ بکات؛ سونەتە، وباشترین ئەوەیە هەرماوەیەک یان جارێک دانەیەکیان ئەنجامبدات ئەمیش بۆ کردەوەکردن بە هەموو ئەو بەڵگانەی کە جێگیرن وسەلمێنراون کە لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم-. *(ساق: ئەو ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆکان بە قولەپێکان -گوێزنگەکان- دەبەستێتەوە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر