عن جُبَيْرُ بْنُ مُطْعِم رضي الله عنه قال: «سمعت النبي صلى الله عليه وسلم يقرأ في المغرب بِالطُّور».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جوبەیری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی مەغریبدا سورەتی (الطور)ی دەخوێند».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانیدا قورئانی زۆر دەخوێند، ولە نوێژی مەغریبدا کەم قورئانی دەخوێند، ولە نوێژەکانی تردا مامناوەند بوو. بەڵام جاری وا هەبوو وازی لەم یەک ئاستیە لە خوێندن دەهێنا بۆئەوەى ڕوونی بکاتەوە لە هەندێک حاڵەتدا دروستە قورئان زۆرتر یان کەمتر بخوێندرێت، هەروەکو لەم فەرموودەیەدا هاتووە لە نوێژی مەغریبدا سورەتی (الطور)ی دەخوێند، کە ئەمیش سورەتێکی درێژە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر