عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: «ما صليت وراء أحد أشبه صلاة برسول الله صلى الله عليه وسلم من فلان - فصلينا وراء ذلك الإنسان وكان يطيل الأوليين من الظهر، ويخفف في الأخريين، ويخفف في العصر، ويقرأ في المغرب بقصار المفصل، ويقرأ في العشاء بالشمس وضحاها وأشباهها، ويقرأ في الصبح بسورتين طويلتين».
[صحيح] - [رواه النسائي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «نوێژم لە پشتی هیچ یەکێکەوە نەکردووە کە نوێژکردنی لە نوێژکردنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بچێت وەکو فڵان؛ نوێژمان لە پشت ئەو مرۆڤەوە کرد، ولە نوێژی نیوەڕۆدا دوو ڕکاتی یەکەمی درێژ دەکردەوە، ودوو ڕکاتی کۆتایی کورت دەکردەوە، ونوێژی عەسر کورتتر بوو (لە نوێژی نیوەڕۆ)، ولە نوێژی مەغریبدا (سورەتە کورتەکانى بەشی -المفصل)*ی دەخوێند، ولە نوێژی عیشادا {بالشمس وضحاها -سورەتی الشمس-} وهاوشێوەکانى (لە درێژیدا) دەخوێند، ولە نوێژی بەیانیدا دوو سورەتی درێژی دەخوێند». *(سورەتە کورتەکانى بەشی -المفصل- واتا: لە سورەتەکانى ناوەڕاستی جوزئی -عم- هەتاوەکو سورەتەکانى کۆتایی ئەم جوزئە، یان لە سورەتی -الضحى- وسورەتەکانى سەرەوەى ئەم سورەتە لە جوزئی سی، یان سورەتەکانى: -العاديات، الزلزلة، الغاشیة، الأعلى، والفجر، والبروج- وهاوشێوەکانیان -لە درێژیدا-، لێکدانەوەى جیاواز هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە ماناى -قصار المفصل- بەڵام ئەمە بەناوبانگترینە لە نێو زانایان)
صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە یەکێک لە ئیمامەکانی -پێشنوێژەکانى- مزگەوتی نەبەوی؛ نوێژکردنی لە نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەچوو، وشوێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکەوت لە ڕوانگەى ماوەى درێژی وکورتی نوێژەکانەوە، بۆیە لە نوێژی نیوەڕۆدا دوو ڕکاتی یەکەمی درێژ دەکردەوە، ودوو ڕکاتی کۆتایی کورت دەکردەوە، ونوێژی عەسر بەهەمان شێوەى نوێژی نیوەڕۆ دوو ڕکاتی یەکەم درێژتر بوو لە دوو ڕکاتی کۆتایی بەڵام لە ماوەى نوێژی نیوەڕۆ کەمتر بوو (ئەمە لە گێڕانەوەى تردا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماوەى ئەنجامدانى نوێژی نیوەڕۆی درێژتر دەکردەوە لە ماوەی ئەنجامدانى نوێژی عەسر)، ولە نوێژی مەغریبدا (سورەتە کورتەکانى بەشی -المفصل)*ی دەخوێند، ولە نوێژی عیشادا {بالشمس وضحاها -سورەتی الشمس-} وهاوشێوەکانى (لە درێژیدا) دەخوێند، ولە نوێژی بەیانیدا قورئانی زۆر دەخوێند؛ لە هەموو نوێژەکانى تر زیاتر قورئانی دەخوێند ئەمیش بە خوێندنی سورەتە درێژەکان بێت یان خوێندنی ئایەتی زۆر بێت لە سورەتە زۆر درێژەکان. *(سورەتە کورتەکانى بەشی -المفصل- واتا: لە سورەتەکانى ناوەڕاستی جوزئی -عم- هەتاوەکو سورەتەکانى کۆتایی ئەم جوزئە، یان لە سورەتی -الضحى- وسورەتەکانى سەرەوەى ئەم سورەتە لە جوزئی سی، یان سورەتەکانى: -العاديات، الزلزلة، الغاشیة، الأعلى، والفجر، والبروج- وهاوشێوەکانیان -لە درێژیدا-، لێکدانەوەى جیاواز هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە ماناى -قصار المفصل- بەڵام ئەمە بەناوبانگترینە لە نێو زانایان)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر