عن مُطَرِّفِ بن عبد الله قال: « صَلَّيْتُ أنا وعِمْرَانُ بْنُ حُصَيْنٍ خَلْفَ علِيِّ بنِ أَبِي طالب، فكان إذا سجد كَبَّرَ، وإذا رفع رأسه كَبَّرَ، وإذا نهض من الركعتين كَبَّرَ، فلمَّا قضَى الصلاةَ أَخَذَ بيدَيَّ عِمْرَانُ بْنُ حُصَيْنٍ، وقال: قد ذكَّرني هذا صلاةَ محمد صلى الله عليه وسلم أو قال: صَلَّى بنا صلاة محمد صلى الله عليه وسلم ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موتەفریفی کوڕی عبداللەوە دەڵێت:«من وعیمرانی کوڕی حوصەین لە پشتی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە نوێژمان کرد، ئەگەر بچووایە بۆ سوجدە بردن تەکبیرەی دەکرد*، وئەگەر سەری لە سوجدە بردن بەرز بکردایەتەوە؛ تەکبیرەی دەکرد، وئەگەر هەستایەتەوە لە پاش دوو ڕکاتەکە (مەبەست دوو ڕکاتی یەکەمی نوێژە) تەکبیرەی دەکرد، کاتێک نوێژەکەى تەواو کرد، عیمران دەستەکانمی گرت و ووتی: ئەو نوێژی موحەمەدی بە بیرهێنامەوە -صلى اللە علیە وسلم-، یان ووتی: هاوشێوەى نوێژی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆمان ئەنجامدا». *(تەکبیرەى دەکرد: واتا دەیووت -الله أکبر-)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى دروشمی نوێژکردنی تێدایە: ئەمیش بریتیە لە داننان بە مەزنی وشکۆداری خواى گەورە -سبحانه وتعالى-؛ بە ووتنی: (الله أکبر). موتەفریفی کوڕی عبداللە دەیگێڕێتەوە کە ئەو وعیمرانی کوڕی حوصەین لە پشتی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە نوێژیان کرد، ئەگەر بچووایە بۆ سوجدە بردن تەکبیرەی دەکرد*، وئەگەر سەری لە سوجدە بردن بەرز بکردایەتەوە؛ تەکبیری دەکرد، وئەگەر هەستایەتەوە لە پاش دوو ڕکاتەکە (مەبەست دوو ڕکاتی یەکەمی نوێژە) تەکبیرەی دەکرد، زۆر لە خەڵکی وازیان لە ووتنی: (الله أکبر) هێنا بوو لەم حاڵەتانەدا، کاتێک نوێژەکەى تەواو کرد، عیمران دەستەکانمی گرت و ووتی: شێوازی عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- شێوازى نوێژی موحەمەدی بە بیرهێنامەوە -صلى اللە علیە وسلم-؛ کە لەو حاڵەتانەدا تەکبیرەی دەکرد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر