عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إِذا تَثَاءبَ أحَدُكمْ فَلْيمْسِكْ بيدهِ على فِيهِ؛ فَإنَّ الشَّيْطَانَ يَدْخل».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات ئەوا با دەستی لەسەر دەمی دابنێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە فەرموودەکەدا هاتووە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کرد بە دەست خستنە سەر دەم لە کاتی باوێشکداندا، وباشتر وایە باوێشکەکە دەرنەچێت بە گوێرەی توانا، ئەگەرچیش بە دەست خستنە سەر دەم بێت؛ هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە: (فإن الشيطان يدخل فيه)، واته: (شەیتان لەوێوە دەچێتە ژوورەوە)، واتا: دەچێتە ژوورەوە بۆ ناو لاشەی مرۆڤ وبە مرۆڤ پێدەکەنێت لە کاتی باوێشکدانی مرۆڤدا ئەگەر مرۆڤەکە بڵێت: (ها ودەنگی لێوە دەربچێت) هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە، ومرۆڤ دەتوانێت ڕێگر بێت لەمانە؛ ئەویش بە دەست خستنە سەر دەم لە کاتی باوێشکدا، وفەرموودەکە زۆر هاندانی تێدایە بۆ ڕێگری لێکردن لە باوێشکدان ودەست خستنە سەر دەم لە کاتی باوێشکدا، وهەروەها ئاماژەی ئەوەى تێدایە کە شێوەى باوێشکدان خۆشەویستە لای شەیتان چونکە ئاماژەیە بۆ تەمەڵی وبێ چوستی مرۆڤ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر