عن أنس رضي الله عنه قَالَ: كَانَتْ ناقةُ رسولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم العضْبَاءُ لاَ تُسْبَقُ، أَوْ لاَ تَكَادُ تُسْبَقُ، فَجَاءَ أعْرَابيٌّ عَلَى قَعودٍ لَهُ، فَسَبَقَهَا، فَشَقَّ ذَلِكَ عَلَى الْمُسْلِمِينَ حَتَّى عَرَفَهُ، فَقَالَ: "حَقٌّ عَلَى اللهِ أنْ لاَ يَرْتَفِعَ شَيْءٌ مِنَ الدُّنْيَا إِلاَّ وَضَعَهُ".
[صحيح] - [رواه البخاري بنحوه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: وشترەکەى پێغەمبەری خودا (بە ناوى) ئەلعەزبا هیچ شتێکی پێشی نەدەکەوت (بەهۆی خێراییەکەى)، یان بە کەمی (وشتری تر) پێشی دەکەوت (لە خێراییدا)، ئەعرابیەک هات لەسەر وشترێکی کەم تەمەن بوو، پێشی وشترەکە (پێشی ئەلعەزبا) کەوت، وئەمەیش بووە هۆی ناڕەحەت بوونی مسوڵمانان وبە لایانەوە قورس بوو، -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «مافێکە خودا لەسەری خۆی واجب کردووە، هەرشتێک لە دونیادا بەرز ببێتەوە؛ هەر (ڕۆژێک دێت) نزمی بکاتەوە».
صەحیحە - وەکو ئەوە بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

وشترەکەى پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بە ناوى (ئەلعەزبا) هاوەڵان پێیان وابوو هیچ وشترێکی تر ناتوانێت پێشی بکەوێت یان بە کەمی وشتری تر پێشی دەکەوت لە خێراییدا، ئەعرابیەک هات لەسەر وشترێکی کەم تەمەن بوو، پێشی ئەلعەزبا کەوت، وئەمەیش بووە هۆی ناڕەحەت بوونی هاوەڵان وبە لایانەوە قورس بوو -ڕەزای خوایان لێبێت-، کاتێک پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- زانستی هەبوو سەبارەت بەوەى چی لە نەفسیاندایە، فەرمووی: (مافێکە خودا لەسەری خۆی واجب کردووە، هەرشتێک لە دونیادا بەرز ببێتەوە؛ هەر -ڕۆژێک دێت- نزمی بکاتەوە)، هەر بەرزبوونەوەیەک لە دونیادا هەر ڕۆژێک دێت دابەزێت ونزم بێتەوە، ئەگەر ئەم بەرزبوونەوەیە لە نەفسدا بێت وخۆی بەگەورە بزانێـت ئەوا نزم بوونەوەکەى خێراتر دێت؛ چونکە لێرەدا نزم بوونەوە سزایە بۆ ئەم خۆبەگەورەزانە، وئەگەر هیچ شتێک لەوانەى پێشووتری لەگەڵدا نەبوو هەردەبێت نزم بێتەوە، کاتێک -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: (لە دونیادا): بەڵگەیە لەسەر ئەوەى هەرشتێک پەیوەیست بێت بە قیامەتەوە ئەوا خواى گەورە نزمی ناکاتەوە، کاتێک خواى گەورە دەفەرموێت: {يَرْفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ دَرَجَـٰتٍ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ} [المجادلة: 11] واتە: {خوداش پلەوپایەی ئەو کەسانە بەرز دەکاتەوە لە ئێوە کە بڕوایان ھێناوە وە ئەوانەی کە زانستیان پێبەخشراوە بە چەند پلەیەک (پلەیان بەرز دەکاتەوە) وە خودا شارەزایە بەوەی دەیکەن}، ئەوەی سیفەتی زانست وئیمانیان هەبێت؛ خواى گەورە هەرگیز نزمی ناکاتەوە، بەڵکو ناویان وپلەوپایەیان بەرز دەکاتەوە لە قیامەتدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر