عن جابر رضي الله عنه قَالَ: كُنَّا إِذَا صَعِدْنَا كَبَّرْنَا، وَإِذَا نَزَلْنَا سَبَّحْنَا. عن ابن عمر رضي الله عنهما قالَ: كانَ النبيُّ صلى الله عليه وسلم وجيُوشُهُ إِذَا عَلَوا الثَّنَايَا كَبَّرُوا، وَإِذَا هَبَطُوا سَبَّحُوا.
[صحيحان] - [حديث جابر -رضي الله عنه- رواه البخاري. حديث ابن عمر -رضي الله عنهما- رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر سەربکەوتینایە؛ تەکبیراتمان دەکرد*، وئەگەر دابەزینایە؛ تەسیبحاتمان دەکرد**». لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وسوپاکانى سەربکەوتنایە بەسەر گردێکدا تەکبیراتیان دەکرد*، وئەگەر دابەزینایە تەسبیحاتیان دەکرد**». *(تەکبیرات کردن: واتە ووتنی -الله أکبر-)، **(تەسبیحات کردن: واتە ووتنی -سبحان الله-)
صەحیحە بە ریوایەتیەکەیەوە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هۆکاری تەکبیرات کردن* لە کاتی چوونە سەر شوێنی بەرز ئەوەیە چونکە بەرزبوونەوە و خۆبەگەورەزانین لە لای نەفس خۆشەویستە ولەم شوێنە بەرزانەدا نەفس هەست بە بەرزی وگەورەیی دەکات، بۆیە دەبێت مرۆڤ بڵێت: (الله أکبر) واتە: (خودا لە هەموو شتێک گەورەترە)، ئەمیش وا دەکات نەفس خۆی بە بچووک دابنێت بەرامبەر بەرزی ومەزنی خواى گەورە، بۆیە سونەتە هەرکەسێک چووە شوێنێکی بەرز هەست بە مەزنی وگەورەیی خواى گەورە بکات ویادی ئەو زاتە مەزنە بکات، ئەو زاتە لە هەموو شتێک مەزنترە، بۆیە کاتێک تەکبیرات دەکات؛ خودا سوپاسی بکات وفەزڵ وپاداشتی زیاتر دەکات، وهۆکاری تەسبیح کردن** ئەوەیە لە کاتی دابەزیندا چونکە مرۆڤ لە شوێنی نزم وتەنگدا هەست بە دڵتەنگی دەکات بۆیە تەسبیح کردن سونەتە؛ چونکە ئەم زیکرە هۆکارە بۆ نەمانى ناڕەحەتیەکان، هەروەکو باسی پێغەمبەر یونس -علیه السلام- کاتێک تووشی ناڕەحەتی بوو لە تاریکاییەکاندا؛ تەسبیحاتی کرد ویادی خودای کرد بۆیە خواى گەورە ڕزگاری کرد لەو سەخڵەتی وناڕەحەتیە، وهەروەها کاتێک بەرەو شوێنێکی کەم ونزم دەچێت، بۆیە دەڵێت: سبحان الله؛ واتا: خواى گەورە پاک وبێگەردە و دوورە لە هەموو کەموکورتی وعەیبێک، چونکە خواى گەورە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە. وهەروەها ئەوەى لە نێو فڕۆکەدایە لە کاتی بەرزبوونەوەیدا تەکبیرات دەکات، ولە کاتی دابەزینی فڕۆکەکەدا تەسبیحات دەکات؛ چونکە هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان هەوا وسەر زەوی لە کاتی بەرزبوونەوە ونزمبوونەوەدا، وداواکارین خوای گەورە سەرکەوتنمان پێ ببەخشێت. *(تەکبیرات کردن: واتە ووتنی -الله أکبر-)، **(تەسبیحات کردن: واتە ووتنی -سبحان الله-)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر