عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه قال: كنا مع النبي صلى الله عليه وسلم في سفر، فكنا إذا أشْرَفْنَا على واد هَلَّلْنَا وكبَّرْنَا وارتفعت أصواتنا، فقال النبي صلى الله عليه وسلم : «يا أيها الناس، ارْبَعُوا على أنفسكم، فإنكم لا تدعون أصمَّ ولا غائباً، إنَّه معكم، إنَّه سميع قريب».
[صحيح] - [متفق عليه، واللفظ للبخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بوو لە سەفەرێکدا، هەرکاتێک دابەزینایە بۆ نێو دۆڵێک تەهلیلات* وتەکبیراتمان** دەکرد ودەنگمان بەرز دەبووەوە، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، نەرم ونیان بن دەرهەق بە خۆتان، ئێوە نە بانگی نەبیست ونە (بانگی) ئامادەنەبوو دەکەن، ئەو لەگەڵ ئێوەیە، ئەو دەبیستێت ونزیکە (سمیع وقریب)ە». *(تەهیلات: واتە ووتنی -ﻻ إله إﻻ الله-)، **(تەکبیرات: واتە ووتنی -الله أکبر-)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم ھاوڕان لەسەری وە لەفزەکە ھین بوخاریە

شیکردنەوە

ئەبو موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بوون لە سەفەرێکدا، تەهلیلات* وتەکبیراتیان** دەکرد ودەنگیان بەرز دەکردەوە، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: (ئەی خەڵکینە، نەرم ونیان بن دەرهەق بە خۆتان): واتا بە ئاسان وەری بگرن و لەسەر خۆتان قورس وناڕەحەتی مەکەن بە دەنگ بەرزکردنەوە. (ئێوە نە بانگی نەبیست ونە -بانگی- ئامادەنەبوو دەکەن، ئەو لەگەڵ ئێوەیە، ئەو دەبیستێت ونزیکە -سمیع وقریب-ە): پێویست ناکات لە کاتی زیکر کردندا مرۆڤ دەنگی بەرز بکاتەوە چونکە خواى گەورە پێویستی بەمە نییە چونکە خواى گەورە هەموو شتێک دەبیستێت ئەگەرچیش زۆر بە نزمی بووترێت وهیچ دەنگێک لێی شاراوە نییە، وئەو نزیکە لە بەندەکانەوە ودوور نییە، وهەموو شتێکیش دەبینێت، هەرچەندە ئەو لەسەرووی عەرشەوەیە لەسەرووی ئاسمانەکانەوە. کاتێک -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: (ئێوە دەپاڕێنەوە لە بیسەر ونزیک -سمیع وقریب-): ئەمە لە شێوازی ئەوپەڕی کامڵ بوونە بۆ خواى گەورە لەم سیفەتانەدا بۆیە هیچ دەنگێکی لێ ناشاردرێتەوە تەنانەت دەنگی پێی مێروولەکانیش دەبیستێت لەسەر بەردێک لە تاریکایی شەودا، وکەمتریش لەوە، وسەرەڕای بەربەستەکان هەموو شتێک دەبینێت، ئەو هەموو شتێک دەبیستێت کە دەیڵێن لە وشەکان ئەوانەى دەری دەبڕن وئەوانەیشی دەری نابڕن لە نەفسی خۆتاندا دەیڵێنەوە، وجووڵەکان دەبینێت، و لەگەڵ بەندەکانە ونزیکە لەو کەسەی لێی دەپاڕێتەوە، وهەموو شتێک لە ژێر دەسەڵاتی ئەودایە، هەرچەندە ئەو لە سەرووی عەرشە لە سەرەوەى هەموو بوونەوەرەکان، وهیچ شتێکی لێ ناشاردرێتەوە لەوەی بوونەوەرەکان دەیڵێن ودەیکەن هەرچۆنێک بێت، بیستن وبینین ونزیک بوون لە سیفەتەکانى خواى گەورەن، وجێگیر کراون لە قورئان وسونەتدا بە شێوەیەک شایستەى زاتی مەزنی خودا بێت، بە بێ لێکدانەوەى چۆنیەتی وچواندنی بە بوونەوەرەکان ولادانى لە واتا ڕاستەقینەکەى. *(تەهیلات: واتە ووتنی -ﻻ إله إﻻ الله-)، **(تەکبیرات: واتە ووتنی -الله أکبر-)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر