عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه عن النبيِّ صلى الله عليه وسلم ، قَالَ: «لا يدخلُ الجنةَ مَن كان في قلبه مِثقال ذرةٍ من كِبر» فقال رجل: إنّ الرجلَ يحب أن يكون ثوبه حسنا، ونَعله حسنة؟ قال: «إنّ الله جميلٌ يحب الجمالَ، الكِبر: بَطَرُ الحق وغَمْطُ الناس».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک هێندەی کێشی گەردیلەک خۆبەگەورەزانین لە ناو دڵیدا هەبێت ناچێتە بەهەشتەوە»، پیاوێک ووتی: کەسێک حەز دەکات جلەکەی ڕێکوپێک بێت، ونەعلەکەى ڕێکوپێک بێت؟ فەرمووی: «خواى گەورە جوانە، وجوانیشی خۆشدەوێت، خۆبەگەورەزانین: بریتیە لە ڕەتدانەوەى هەق وبە کەمزانینی خەڵکی (بە چاوی سووک سەیرکردنی خەڵکی)».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە لەوانەیە کە هەڕەشەی تێدایە وپێویستی بە وردەکاری وشیکردنەوە هەیە بە پێی بەڵگە شەرعیەکان، ئەگەر (خۆبەگەوزانین) لە دڵدا بەرامبەر هەق وڕق لێبوون بێت لە ئیسلام، ئەوا ئەم کەسە کافرە وبە هەتاهەتایە لە دۆزەخدا دەبێت وناچێتە بەهەشتەوە، چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: {ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَرِهُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأَحۡبَطَ أَعۡمَٰلَهُمۡ}[محمد: 9]، واتە: {ئەو تۆڵەیان لەبەر ئەوەیە کە بێگومان ئەوانە ڕقیان لەو قورئانە بوو کە خودا ناردوویەتیە خوارەوە، بۆیە خوادش کردەوەکانیانی پووچەڵ کردەوە}. بەڵام ئەگەر (خۆبەگەورەزانین) بەرامبەر خەڵکی بێت وفیز زل بێت لە کاتی گەیشتن پێیاندا، بەڵام خۆبەگەورەزان نەبێت بەرامبەر پەرستنی خودا وملکەچ بوون بۆ ئیسلام؛ ئەوا لێرەدا ئەم هەڕەشەی دەیگرێتەوە وناچێتە بەهەشتەوە لەگەڵ ئەو کۆمەڵەی کە لە سەرەتادا دەچنە بەهەشتەوە، وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەم فەرموودەیەی کرد؛ پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، پیاوێک حەز دەکات جلوبەرگی جوان بێت ونەعلەکەى جوان بێت، ئایا ئەمیش لە خۆبەگەورەزانینە؟ فەرمووی: (خودا جوانە، وجوانیشی خۆشدەوێت)، خودا جوانە لە زاتی مەزنی خۆیدا، وجوانە لە کردەوەکانیدا، وجوانە لە سیفاتەکانیدا، وهەرشتێک لە لایەن خوداوە بێت جوانە. کاتێک دەفەرموێت: (جوانیشی خۆشدەوێت): واتا خۆجوانکردنی پێخۆشە کە مرۆڤ حەز بکات جل وپێڵاو ونەعل ولاشەی جوان بێت کە ببێتە هۆی ئەوەى خەڵکی خۆشیان بوێت، بە پێچەوانەى ناشیرینی وناڕێکی کە مرۆڤ قژی وجلەکانى ناشیرین وناڕێک بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر