عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لَأَنْ أَقُولَ: سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر، أَحَبُّ إلَيَّ مِمَّا طَلَعَتْ عليْه الشمسُ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بڵێم: (سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر)؛ ئەوا خۆشەویستترە لە لام لە ئەوەى خۆری بەسەردا هەڵهاتووە (مەبەستی دونیایە)». *[ (سبحان الله) واتا: الله پاک وبێ گەردە ودوورە لە کەموڕی وعەیب، (الحمد لله) واتا: وسوپاس وحەمد بۆ الله، (لا اله الا الله) واتا: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، (الله أكبر) واتا: الله لە هەموو شتێک گەورەترە ]
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە ئامۆژگاری دەکات بە زیکر کردنی خوای گەورە، بە دانپێدانان بە پاکی ودووری ئەو لە هەموو کەموکورتیەک وسوپاس وحەمدکردنی وبە گەورەدانانی ودانپێدانان بە تاک بوونی ئەو لە پەرستن وموڵک وناو وسیفاتەکانیدا بێ هیچ شەریک وهاوبەشێک، وئەم زیکرانە خێرتر وباشترە لە هەموو دونیا وئەوەی تێیدایە، چونکە ئەم کردەوە بۆ قیامەت دەکرێت، پاداشتی نەبڕاوەیە ودەمێنێتەوە وهەرگیز لەناو ناچێت، لە کاتێکدا دونیا لەناو دەچێت ونامێنێت وکۆتایی دێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری کردن بە یادکردنی خوای گەورە بە داننان بە: دووری ئەم لە هەموو کەم وکورتییەک وپاک بوونی ئەویش بە وتنی (سبحان الله)، وبە حەمد وسوپاسکردنی ئەویش بە وتنی (الحمد لله)، وداننان بە یەک خوا پەرستی -تەوحید- وتەنها شایستە بوونی ئەو بۆ پەرستن ئەویش بە ووتنی (لا إله إلا الله)، وبە گەورەیی ومەزن دانانی ئەویش بە وتنی (الله أكبر).
  2. (سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر) ئەو زیکرە چاکانەن کە پاداشتیان دەمێنێتەوە وهەرگیز پاداشتیان لەناو ناچێت.
  3. شتومەک وماڵی دونیا شتێکی کەمە، وشەهەوات وئارەزووەکانی ناوی تیادەچێت ونامێنێت.
  4. خۆش ونیعمەتی بەهەشت نە تیا دەچێت ونە دەگۆڕدرێت (کەم نابێتەوە).