عَنْ عَبْدِ اللهِ بنِ مَسْعُودٍ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ: نَامَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى حَصِيرٍ، فَقَامَ وَقَدْ أَثَّرَ فِي جَنْبِهِ، فَقُلْنَا: يَا رَسُولَ اللهِ، لَوِ اتَّخَذْنَا لَكَ وِطَاءً، فَقَالَ:
«مَا لِي وَلِلدُّنْيَا، مَا أَنَا فِي الدُّنْيَا إِلاَّ كَرَاكِبٍ اسْتَظَلَّ تَحْتَ شَجَرَةٍ ثُمَّ رَاحَ وَتَرَكَهَا».
[صحيح] - [رواه الترمذي وابن ماجه] - [سنن الترمذي: 2377]
المزيــد ...
لە عبداللەی كوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر حەسیرێك خەوتبوو، هەستا لە خەو وشوێنەواری حەسیرەكە بە لاتەنیشتیەوە دیاربوو، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، دەتوانین دۆشەكێكی نەرمت بۆ دروست بكەین، بەڵام فەرمووی:
«چیم داوە لە دونیا، من لە دونیادا وەكو سوارێكم لەژێر سێبەری دارێك كەمێك دەحەوێمەوە، پاشان دەڕوات وبەجێی دەهێڵێت».
[صەحیحە] - - [سنن الترمذي - 2377]
عبداللەی كوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر حەسیرێكی بچووك خەوتبوو كە لە ڕووەكێك چنرا بوو، پاشان هەستا لە خەو وشوێنەواری حەسیرەكە بە پێستەكانی لاتەنیشتیەوە دیاربوو، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، دەتوانین دۆشەكێكی نەرمت بۆ دروست بكەین باشترە لەوەی لەسەر ئەم حەسیرە زبرە بخەویت، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هیچ خۆشەویست وتەبا نیم لەگەڵ دونیا هەتاوەكو هیوام پێی هەبێت، نمونەی من ومانەوە لە دونیا وەكو نمونەی سوارێكە لە ژێر سێبەری دارێك دەحەوێتەوە پاشان هەڵدەستێت وبەجێی دەهێڵێت.