+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«اللهُمَّ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ، فَأَيُّمَا رَجُلٍ مِنَ المُسْلِمِينَ سَبَبْتُهُ أَوْ لَعَنْتُهُ أَوْ جَلَدْتُهُ فَاجْعَلْهَا لَهُ زَكَاةً وَرَحْمَةً».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 2601]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خودایە؛ من تەنها مرۆڤێکم، هەر کەسێک لە موسڵمانان کە جوێنم پێدا بێت یان نەفرەتم لێ كردبێت یان لێم دابێت؛ ئەوەی (كە من كردوومە دەرهەقی) بیكە بە مایەی پاکبوونەوە (لە گوناهـ) و ڕەحمەت بۆی».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 2601]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نزای کرد، فەرمووی: خودایە، من تەنها مرۆڤێکم، توڕە دەبم هەروەكو چۆن مرۆڤەکان توڕە دەبن، جا هەر باوەڕدارێک کە ئازارم داوە یان جوێنم پێداوە، یان نەفرەتم لێكردووە بە نزا كردن بۆئەوەی دوور بخرێتەوە لە ڕەحمەتی تۆ، یان بە جەڵد یان بە دەست لێیم داوە، ئەوا ئەو شتانە بكە بەهۆكاری پاكبوونەوەی لە گوناهەكانی و نزیكبوونەوەی لە تۆ، و ڕەحمەتێک کە بەهۆیەوە ڕەحمی پێ بکەیت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژەیە بۆ بەرزی ومەزنی ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-.
  2. ئیبن حەجەر دەڵێت: فەرموودەکە ئاماژەیە بۆ تەواوی بەزەیی و ڕەحمەتی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بەرامبەر بە ئوممەتەکەی، هەروەها جوانی ڕەوشت و بەڕێزی وبەخشندەیی کەسایەتی ئەو نیشان دەدات، کە مەبەستی بووە بەرامبەر بە هەر شتێک کە لە ئەوەوە ڕوویداوە؛ بە قەرەبووکردنەوە و ڕێزلێنان وەڵامی بداتەوە.
  3. نەوەوی دەڵێت: ئەگەر بوترێت: چۆن نزای خراپ لە کەسێک دەکات کە شایستەی ئەوە نییە نزای خراپی لێ بکرێت، یان جوێنی پێدەدات یان نەفرەتی لێ دەکات و شتی لەو جۆرە؟ وەڵامەکە ئەوەیە کە زانایان داویانەتەوە، و کورتکراوەکەی لە دوو لایەنەوەیە: یەکەمیان: مەبەست لێی ئەوەیە كە ئەو کەسە لەلای خوای گەورە و لە ناخیدا شایستەی ئەوە نییە، بەڵام لە ڕواڵەتدا وادیارە کە شایستەیەتی، بۆیە بۆ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بەپێی نیشانەیەکی شەرعی وا دەردەکەوێت کە شایستەیە نزای لێبكرێت یان وای پێبووترێت، بەڵام بەپێی ناخی ئەو كەسە؛ شایستە نییە، وپێغەمبەریش -صلى الله عليه وسلم- فەرمانی پێکراوە کە بەپێی ڕواڵەت حوکم بدات، بەڵام خوای گەورە ئاگاداری نهێنییەکانە. دووەم: ئەو جوێن و نزا و شتی لەو جۆرە كە لێیەوە ڕوویانداوە؛ مەبەستدار نەبوون، بەڵکو لە خووی عەرەب بووە كە لە کاتی قسەکردندا بەبێ هیچ نیازێک ئەم قسانەیان كردووە، وەک وتنیان: (تَرِبَت يمينك) واتە: (هەژار بیت) و (عَقْرَى حَلْقَى) واتە: (تووشی برین وقژ تاشین بیت)، و لەم فەرموودەیەدا: (لا كبرت سنك) واتە (تەمەنت درێژ نەبێت)، و لە فەرموودەکەی موعاویەدا: (لا أشبع الله بطنك) واتە: (خوا سكت تێر نەكات)، و شتی لەم جۆرانە، لە ڕاستیدا مەبەستیان لە هیچ کام لەمانە؛ خودی نزاکە نەبووە، بۆیە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ترسا لەوەی کە شتێک لەمانە وەڵام بدرێتەوە، بۆیە داوای لە پەروەردگاری کردووە -سبحانه وتعالی- و لێی پاڕاوەتەوە؛ کە ئەوەی لە دەمیەوە دەرچووە بیکاتە هۆی ڕەحمەت و لێخۆشبوون و نزیکبوونەوە و پاکبوونەوە و پاداشت بۆ بەرامبەر، ئەمەیش بە دەگمەن و زۆر کەم لە دەمیەوە دەرچووە، و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- جوێندەر و دەمشڕ و نەفرەتلێكەر نەبووە، و هەرگیز تۆڵەی نەسەندووەتەوە بۆ نەفسی خۆی.
وه‌رگێڕانی ماناكان: بەنگالی ڤێتنامی پورتوگالی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان