+ -

عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ:
أَنَّ نَبِيَّ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَتَبَ إِلَى كِسْرَى، وَإِلَى قَيْصَرَ، وَإِلَى النَّجَاشِيِّ، وَإِلَى كُلِّ جَبَّارٍ يَدْعُوهُمْ إِلَى اللهِ تَعَالَى، وَلَيْسَ بِالنَّجَاشِيِّ الَّذِي صَلَّى عَلَيْهِ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ.

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 1774]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نامەی نووسی بۆ کیسرا (پاشای فارس)، قەیسەر (ئیمپراتۆری ڕۆم)، نەجاشی (پاشای حەبەشە)، و هەموو ستەمکارێکی (دەسەڵاتدارێکی) تر، و بانگهێشتی دەکردن بۆ لای خوای گەورە و باڵادەست، و ئەم نەجاشییە ئەو کەسە نەبوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی مردووی لەسەر کرد.

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 1774]

شیکردنەوە

ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- هەواڵ دەدات کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پێش مردنی پەیامی نووسی بۆ ئەو پاشایانەی كە لە دەوروبەری دوورگەی عەرەبیدا بوون، و بانگەوازی كردن بۆ ئاینی ئیسلام؛ پەیامی نووسی بۆ (كیسرا) ئەمیش نازناوی هەموو ئەو پادشایانەیە كە فەرمانڕەوای فارس بوون، و پەیامی نووسی بۆ (قەیسەر) ئەمیش نازناوی هەموو ئەو ئیمپراتۆرانەیە كە فەرمانڕەوای ڕۆم بوون، پەیامی نووسی بۆ (نەجاشی) ئەمیش نازناوی هەموو ئەو پادشایانە كە فەرمانڕەوای حەبەشە بوون. هەروەها پەیامی نووسی بۆ هەموو پادشایەکی زۆردار و سەركوتكەر بەسەر خەڵكيدا، ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- ڕوونی کردەوە کە ئەو نەجاشیەی پەیامی بۆ نێردرا؛ ئەو نەجاشیە نییە کە موسڵمان بوو، و كاتێك وەفاتی كرد؛ و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نوێژی ئامادەنەبووی -غائیبی- لەسەر كرد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕەوایەتی بانگەوازی كردنی نامسوڵمانەكان بۆ ئاینی ئیسلام؛ بە پادشا و میرەكانیانیشەوە.
  2. ڕەوایەتی كاركردن بە نووسراوەكان و نامەكان.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئەندەنوسی بەنگالی ڤێتنامی پورتوگالی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان