عن أبي سفيان صخر بن حرب رضي الله عنه قال: قال هِرَقل: فماذا يَأمُرُكُم -يعني: النبي صلى الله عليه وسلم- قال أبو سفيان: قلت: يقول: «اعبدُوا الله وَحدَه لاَ تُشرِكُوا بِهِ شَيئًا، وَاترُكُوا ما يَقُول آبَاؤُكُم، ويَأمُرُنَا بِالصَّلاَة، والصِّدق، والعَفَاف، والصِّلَة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سوفیان صەخر کوڕی حەرب -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەرقل ووتی: فەرمانی چیتان پێدەکات؟ (واتە: مەبەستی پێغەمبەرە -صلى الله علیه وسلم-)، ئەویش (ئەبی سوفیان) ووتی: دەڵێت: «تەنها خودا بپەرستین وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار مەدەن، واز لە قسەی باوباپیرانتان بهێنن، وفەرمانی پێمان دەکرد بە نوێژ کردن، وڕاستگۆیی، وداوێن پاکی-عیفەت-، وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودە بەناوبانگە باسی گفتوگۆی ئەبو سوفیان صەخری کوڕی حەرب -ڕەزاى خواى لێبێت- دەکات لەگەڵ هەرقلدا، ئەبو سوفیان لەو کاتەدا موشریک بوو، لە کاتێکی درەنگی ژیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مسوڵمان بوو لە ماوەی نێوان ڕێکەوتنی حودەیبیە وفەتحی مەککە، ئەبو سوفیان لەگەڵ کۆمەڵێک هاتن بۆ لای هەرقل لە شام، وهەرقل پادشای نەسڕانیەکان بوو لەو کاتەدا، تەورات وئینجیل وکتێبەکانى پێشووی خوێندبووەوە وزانیاری هەبوو، پادشایەکی زیرەک بوو، کاتێک بیستی ئەبو سوفیان وکۆمەڵێک لە حیجازەوە بەرەو شام دێن داواى کرد کە بانگ بکرێن، وپرسیاری لە حاڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وڕەچەڵەکی دەکرد، وپرسیاری کرد سەبارەت بە هاوەڵانی وڕێزگرتنی هاوەڵانی بۆی، وپرسیاری سەبارەت بە وەفاداری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، پرسیاری هەر شتێکی بکردایە پێیان دەووت؛ بۆیە زانی کە ئەو پێغەمبەرەیە کە کتێبەکانی پێشوو باسیان کردووە، بەڵام -پەنا بە خودا- بە هۆی خۆشەویستی بۆ موڵک ودەسەڵاتەکەى ئامادە نەبوو مسوڵمان بێت. لەو پرسیارانەى لە ئەبو سوفیانی کرد ئەوەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى چییان پێدەکات ئەویش ووتی فەرمانى ئەوەیان پێدەکات کە بە تەنها ( الله ) بپەرستن وهیچ هاوبەش وشەریکێکی بۆ بڕیار نەدەن، وجگە لە خودا کەس وشتی تر مەپەرستن؛ نە فریشتە ونە پێغەمبەر ونە بەرد ونە خۆر ونە مانگ، ونە هیچ شتێکی تر، پەرستن تەنها بۆ خودایە، ئەمیش بانگەوازى پێغەمبەران بووە وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هەمان ئەو بانگەوازە هاتووە وەکو پێغەمبەرانی پێشوو ئەویش بریتیە لە بانگەوازى کردن بۆ پەرستنی خودا بە تەنها وبە بێ هیچ شەریک وهاوبەشێک. ودەڵێت: (واز لە قسەی باوباپیرانتان بهێنن)، وئەمیش لە بە ئاشکرا کردنی بانگەوازیە بۆ هەق، ئەوەى باوباپیرانیان لە سەری بوون لە بت پەرستی؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێیان کرد کە وازى لێبهێنن، وبەڵام ئەوەى باوبپیرانیان لە سەری بوون لە ڕەوشتە جوانەکان؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیان نەکرد کە وازى لێبهێنن. ودەڵێت: (وفەرمانی پێمان دەکرد بە نوێژ کردن)، نوێژکردن پەیوەندیە لە نێوان بەندە وپەروەردگاری، ومەزنترین پایەی ئیسلامە پاش شاهێدی دان، وبەهۆیەوە ئیماندار وکافر جیا دەکرێتەوە، ئەو پەیمانەى ئێمە لە کافر وموشریکەکان جیا دەکاتەوە بریتیە لە نوێژ کردن، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة، فمن تركه فقد كفر)، واته: (ئەو پەیمانەى لە نێوان ئێمە وئەوانە بریتیە لە نوێژ کردن، ئەوى واز لە نوێژ کردن بهێنێت ئەوا کوفری کردووە). ودەڵێت: (وفەرمانى پێمان دەکرد بە ڕاستگۆیی)، فەرمانى بە ئومەتەکەى دەکرد بەوەى کە ڕاستگۆ بن، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ}[التوبة: 119]، واتە: {ئەی باوەڕداران تەقوای خوای گەورە بكەن، ولەگەڵ ڕاستگۆیاندا بن، واتە لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- وهاوەڵان بن -لە سەر ڕێبازی ئەوان بن-}، وڕاستگۆیی ڕەوشتێکی جوانە، دەبێت بە دوو بەشەوە: ڕاستگۆیی لەگەڵ خواى گەورە، وڕاستگۆیی لەگەڵ بەندەکانى خواى گەورە، وهەردووکیان ڕەوشتێکی جوان وبەرزن. ودەڵێت: (فەرمانى پێمان دەکرد بە داوێن پاکی -عیفەت-)، عیفەت دوو جۆرە: 1/ عیفەت ودوور بوون لە شەهوەت وئارەزووی حەرامی داوێن. 2/ عیفەت ودووربوون لە شەهوەتی حەرامی سک (حەرام خۆری). یەکەمیان: ئەوەیە کە مرۆڤ دوور بێت لەوانەى لێی حەرامکراوە وەکو زینا ونێربازی ودووربوون لە هۆکارەکانى ئەنجامدانیان وەکو نەزەر کردن وگوێگرتن وتێکەڵاوی وجگە لەمانە، دووەمیان: دووربوون لە شەهوەتی حەرامی سک (حەرام خۆری) یان داوا نەکردن لە خەڵکی، چونکە پرسیار کردن لە خەڵکی جۆرێکە لە زەلیلی، چونکە پرسیارکار دەستی لە خوارەوەیە وبەخشەر دەستی لە سەرەوەیە، بۆیە نابێت پرسیار لە هیچ کەسێک بکەیت مەگەر شتێک نەبێت کە پێویستە. ودەڵێت: (وفەرمانى پێماندەکرد بە گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی)، ئەمیش ئەوەیە کە مرۆڤ پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت بە گوێرەی پلەیان لە نزیکەوە بۆ دوور، بەرزترینیان دایک وباوکە کە باڵاترین پلەیە وچاکەکارییە، ودەبێت پەیوەندی خزمایەتی بگەیەندرێت بە گوێرەی نزیکی خزمەکان، برا لە پێش مامە، ومام لە پێش مامی باوکە، وپەیوەندی خزمایەتی جێبەجێ دەکرێت بە هەر شێوە وهۆکارێک کە خەڵکی ئەو سەردەمە لە سەری ڕاهاتوون.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان