عن عبد الله بن مالك بن بُحَيْنَةَ رضي الله عنهم : «أن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا صَلَّى فرّج بين يديه، حتى يَبْدُوَ بياضُ إبْطَيْهِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مالیکی کوڕی بوحەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک نوێژی بکردایە نێوان هەردوو دەستی بڵاو دەکردەوە، هەتاوەکو سپێتی بن باڵی دەردەکەوت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر سوجدەی ببردایە ئەوا هەردوو دەستەکانی (باڵەکانی) دوور دەخستەوە لە هەردوو لای لاشەی، بۆ ئەوەی لاشەی ڕێک وجوان بێت لە کاتی سوجدە بردندا، وئەوەندە بۆشایی دەخستە نێوان باڵەکانیەوە هەتا سپێتی بنی باڵەکانی دەردەکەوت. ئەمەش کاتێک پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئیمام (پێشنوێژ) بوو یان بە تەنیا نوێژی دەکرد، بەڵام ئەو نوێژخوێنانەی لە تەنیشت یەکترەوە نوێژ دەکەن؛ ئەوا نابێت بە شێوەیەک سوجدە ببەن کە ببێتە هۆی ئازار وناڕەحەتی بۆ نوێژخوێنەکانی تەنیشتیان؛ بۆیە لەم حاڵەتەدا دروست نییە کە بەو شێوە فراوانە دەستیان بڵاو بکەنەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی سه‌واحیلی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر