لیستی فەرموودەکان 10

دە ڕكاتم لەبەركرد لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- (لە نوێژە سونەتەكان)
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە سەفەردا بوو، نوێژی عیشای کرد، لە یەکێک لە ڕکاتەکان (التِّينِ وَالزَّيْتُون - سورەتی التین)ی خوێند، گوێم لە هیچ کەسێک نەبووە کە دەنگی وەکو ئەو خۆش بێت و وەکو ئەو جوان بیخوێنێت
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک نوێژی بکردایە نێوان هەردوو دەستی بڵاو دەکردەوە؛ هەتاوەکو سپێتی بن باڵی دەردەکەوت
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە سواری وبە ڕێ کردنەوە سەردانی قوبائی دەکرد، ودوو ڕکات نوێژی تێیدا دەکرد
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەونوێژی نەکردایە بەهۆی ئازار یان هەر شتێکی ترەوە؛ ئەوا لە ڕۆژدا دوانزە ڕکاتی دەکرد
من باشترین هەوڵدەدەم بۆ ئەوەى پێشنوێژیتان بۆ بکەم بە هەمان ئەو شێوەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ ئێمە ئەنجامدەدا
نوێژەکانم لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدەدا، نوێژەکەی مامناوەند بوو و وتارەکەیشی مامناوەند بوو