عن زينب بنت جحش رضي الله عنها أنَّ النبي صلى الله عليه وسلم دخل عليها فَزِعًا، يقول: «لا إله إلا الله، وَيْلٌ لِلْعَرَبِ مِنْ شَرٍّ قد اقْتَرَب، فُتِحَ اليوم من رَدْمِ يَأْجُوجَ ومَأجُوجَ مثل هذه»، وحلَّق بأُصبُعيه الإبهامِ والتي تَلِيها، فقلت: يا رسول الله، أنَهْلِكُ وفينا الصَّالِحُون؟ قال: «نعم، إِذَا كَثُرَ الخَبَثُ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە زەینەبی کچی جەحشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە ترسێکی زۆرەوە هاتە ژوورەوە، وفەرمووی: «لا إله إلا الله، تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێک کە نزیک بووەتەوە، ئەمڕۆ ئەوەندە لە دیوارە مەزنەکەی پێش یەئجوج ومەئجوج کرایەوە»، وپاشان بازنەیەکی دروستکرد بە پەنجە گەورەکەی ودووپەنجەکەی دوای، ووتم: ئەی پێغەمبەر خودا، ئایا تیا دەچین لە کاتێکدا پیاو چاکان لە ناومانن؟ فەرمووی: «بەڵێ، ئەگەر تاوان وپیسی زۆر بوو».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- چووە ماڵەوە وڕووی سوور هەڵگەڕا وفەرمووی: (لا إله إلا الله) ئەمەش بۆ دووپاتکردنەوەی تەوحید وئارامکردنەوەی دڵەکان. پاشان ئاگاداری دا وفەرمووی: (تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێک کە نزیک بووەتەوە)، پاشان ئەوەی ڕوونکردەوە کە کونێکی بچووک لە دیوارە مەزنەکەی یەئجوج ومەئجوج کراوەتەوە وەکو ئەڵقەی نێوان دوو پەنجەی گەورە وشایەتمان. -گێڕەرەوەی فەرموودەکە- زەینەب دەڵێت: (ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا تیادەچین لە کاتێکدا چاکەکاران لە نێوانماندا هەن؟) ئەویش هەواڵی ئەوەی دا کە چاکەکار تیاناچێت، بەڵکو ئەو سەلامەتە وڕزگاری دەبێت، بەڵام ئەگەر خراپەکاری زۆر بوو ئەوا چاکەکارانیش تیادەچن، ئەگەر تاوانی قێزەوەن وپیس زۆر بوو لە کۆمەڵگادا وئەگەرچی مسوڵمانیش بن وئینکاریان لێنەکرێت، ئەوا خۆیان تووشی تیاچوون کردووە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر