عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قِيلَ: يَا رَسُولَ اللهِ ادْعُ عَلَى المُشْرِكِينَ قَالَ:
«إِنِّي لَمْ أُبْعَثْ لَعَّانًا، وَإِنَّمَا بُعِثْتُ رَحْمَةً».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2599]
المزيــد ...
له ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا نزا بكە لەسەر موشریكەكان، ئەویش فەرمووی:
«من بۆ نەفرەت كردن نەنێردراوم، بەڵكو وەكو ڕەحمەتێك نێردراوم».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2599]
داوا لە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کرا کە نزا بكات لەسەر موشریکەکان، ئەویش فەرمووی: من لەلایەن خوداوە نەنێردراوم بۆئەوەی نەفرەتکار بم، و داوا بکەم كە خەڵکی دوور بخرێتەوە لە ڕەحمەتی خودا و لە خێر بێبەش بکرێن، من بۆ ئەمە نەنێردراوم، بەڵکو نێردراوم بۆئەوەی ببمە هۆکاری خێر و ڕەحمەت بۆ خەڵکی بەشێوەیەكی گشتی، و بۆ باوەڕدارانیش بەتایبەتی.