عن علي بن أبي طالب رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال له ولفاطمة: «إذَا أَوَيْتُمَا إِلَى فِرَاشِكُمَا -أَوْ إِذَا أَخَذْتُمَا مَضَاجِعَكُمَا- فَكَبِّرا ثَلاَثًا وَثَلاثِينَ، وَسَبِّحَا ثَلاثًا وَثَلاثِينَ، واحْمِدا ثَلاثًا وَثَلاثِينَ» وفي روايةٍ: التَّسْبيحُ أرْبعًا وثلاثينَ، وفي روايةٍ: التَّكْبِيرُ أرْبعًا وَثَلاَثينَ.
[صحيح] - [متفق عليه.
أما رواية أن التسبيح أربع وثلاثون فراوها البخاري]
المزيــد ...
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەو وفاتیمەی فەرموو: «کاتێک دەچنە سەر جێگاکەتان، بڵێن: (الله أکبر) سی وسێ جار، و(سبحان اللە) سی وسێ جار، و(الحمد اللە) سی وسێ جار». ولە گێڕانەوەیەکدا: «سی وچوار جار بڵێن: (سبحان الله)». ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «سی وچوار جار بڵێن: (الله أکبر)».
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
فاتیمە -ڕەزاى خواى لێبێت- سکاڵای هێنایە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئەو ناڕەحەتیەی تووشی دەبوو لە بەکارهێنانى بەردەئاش (ئامێرێکە بۆ هاڕینی دەنکی دانەوێڵە) وداواى هێنانى خزمەتکارێکی لە باوکی کرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئایا شتێکتان پێ بڵێم کە خێرترە بۆتان لە خزمەتکار؟)، پاشان ڕێنموێنی کردن بۆ ووتنی ئەم زیکرە: ئەگەر چوونە سەر جێگاکەیان بڵێن: «(سبحان اللە) سی وسێ جار، و(الحمد اللە) سی وسێ جار، (الله أکبر) سی وچوار جار». پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وتنی ئەم زیکرانە خێرترە بۆتان لە هێنانى خزمەتکارێک، بۆیە سونەتە ئەگەر مرۆڤ چووە سەر جێگاکەى ئەم زیکرانە بخوێنێت بەم بڕانەی کە لە فەرموودەکەدا باسکراوە، چونکە وتنی ئەم زیکرانە پاداشتە وخێرە بۆ قیامەت، وهەروەها یارمەتیدەرە بۆ بەجێهێنانى کاروبارەکانى مرۆڤ و لەسەر زیکر ویادکردنی خواى گەورە دەخەوێت.