عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «لاَ تُصَاحِب إِلاَّ مُؤْمِنًا، وَلاَ يَأْكُل طَعَامَكَ إِلاَّ تَقِي».
[حسن] - [رواه أبوداود والترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هاوڕێیەتی هیچ کەسێک مەکە جگە لە ئیماندار، وبا هیچ کەسێک لە خواردنەکەت نەخوات جگە لە تەقوادار».
حەسەنە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ڕێنموێنی مسوڵمان دەکات بەوەى کە واجبە لە هەموو حاڵەتێکدا هاوڕێیەتی کەسی چاک بکات، وئامۆژگاریکردنی تێدایە بە هاوڕێیەتی کردنی ئیمانداران ئەمیش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە هاوڕێیەتی کافر ومونافیقەکان؛ چونکە هاوڕێیەتی کردنی بێباوەڕ ومونافیقەکان زیان لە دینداری دەدات. وزیاتر جەختکراوەتەوە لەسەر هاوڕێیەتی ئیماندار کە دەفەرموێت: (وبا هیچ کەسێک لە خواردنەکەت نەخوات جگە لە تەقوادار): واتا ئەو کەسەی لە خودا دەترسێت وخۆی لە حەرامەکان دەپارێزێت وئەو خواردنەى دەیخوات وزەکەى لە پەرستنی خودا بەکاردێنێت، وئەمیش ئامادەکردنی جۆرەکانى تری خواردن دەگرێتەوە وەکو وەلیمە وگوێزەبانە وهەر داوەت کردنێکی تر، بۆیە پێویستە مسوڵمان سوور بێت لەسەر ئەوەى کە ئەوانەى بانگهێشتیان دەکات کەسانی چاک وئیماندار بن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر