عَنْ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ رضي الله عنه أَنَّهُ قَالَ: أَيُّهَا النَّاسُ، إِنَّكُمْ تَقْرَؤُونَ هَذِهِ الآيَةَ: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا عَلَيْكُمْ أَنْفُسَكُمْ لاَ يَضُرُّكُمْ مَنْ ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيْتُمْ}، وَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«إِنَّ النَّاسَ إِذَا رَأَوْا الظَّالِمَ فَلَمْ يَأْخُذُوا عَلَى يَدَيْهِ أَوْشَكَ أَنْ يَعُمَّهُمُ اللَّهُ بِعِقَابٍ مِنْهُ».

لە ئەبو بەکری سدیقەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەی خەڵکینە، ئێوە ئەم ئایەتە دەخوێننەوە: {يَا أَيُّها الَّذِين آمَنُوا عَلَيكُم أَنفسَكُم لاَ يَضُرُّكُم مَنْ ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيتُم ...} [المائدة: 105]، واته: {ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ھۆشتان بە خۆتانەوە بێت زیانتان پێناگەیەنێت ئەوەی گومڕا بووە ئەگەر ئێوە لەسەر ڕێگای ڕاست بن (ڕێگری کردن لە خراپە بەشێکە لە ڕێنمونی وەرگرتن) ...}، ومن گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو:
«ئەگەر خەڵکی ستەمکار ببینن ودەستی نەگرن، ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە سزایەکی گشتی تووشی هەموویان بکات».

(سەحیح - ڕاست) (أبو داود والترمذي والنسائي -له الكبرى- وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن الترمذي - 2168

شیکردنەوە

ئەبو بەكری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: خەڵكی ئەم ئایەتە دەخوێننەوە:
{يَا أَيُّها الَّذِين آمَنُوا عَلَيكُم أَنفسَكُم لاَ يَضُرُّكُم مَنْ ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيتُم ...} [المائدة: 105]، واته: {ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ھۆشتان بە خۆتانەوە بێت زیانتان پێناگەیەنێت ئەوەی گومڕا بووە ئەگەر ئێوە لەسەر ڕێگای ڕاست بن (ڕێگری کردن لە خراپە بەشێکە لە ڕێنمونی وەرگرتن) ...}،
وا لێی تێدەگەن كە مرۆڤ تەنها لەسەریەتی هەوڵبدات بۆ چاككردنی نەفسی خۆی، پاش ئەمە گومڕابوونی گومڕایان زیانی پێناگەیەنێت، وداوا نەكراوە لێیان فەرمان بە چاكە بكەن ونەهی لە خراپە بكەن!
دەبێت بزانن تێگەیشتن لەو ئایەتە بەو شێوەیە نییە، وئەو گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو كە دەیفەرموو: ئەگەر خەڵكی ستەمكاریان بینی وڕێگر نەبوون لە ستەمەكەی لەكاتێكدا توانایان هەبوو ڕێگری لێبكەن، ئەوا نزیكە لەوەی پەروەردگار هەموو خەڵكی تووشی سزایەك بكات لەلایەن خۆیەوە، هەمووی دەگرێتەوە ؛ ئەوانەی خراپە دەكەن وئەوانەیشی بێدەنگن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجبە مسوڵمانان لەنێو خۆیاندا ئامۆژگاری یەكتر بكەن، وفەرمان بە چاكە ونەهی لە خراپە بكەن.
  2. سزای خواى گەورە ستەمکار دەگرێتەوە بەهۆی ستەمەکەى، بێدەنگ بووەکانیش دەگرێتەوە بەهۆی بێدەنگ بوونیان ؛ ئەگەر توانای هەبوو نكۆڵی بكات لە ستەمەكە.
  3. فێركردنی تێكڕای خەڵكی وتێگەیاندنیان لە دەقە قورئانیەكان ؛ بەو شێوەیەی ڕاست ودروستە.
  4. واجبە لەسەر مرۆڤ گرنگی بدات بە تێگەیشتن لە کتێبەکەى خواى گەورە -عز وجل-، بۆئەوەى بە شێوەیەک لێی تێنەگات کە خواى گەورە نایەوێت -سبحانه وتعالى-.
  5. هیدایەتدان نایەتە دی لەگەڵ وازهێنان لە فەرمان بە چاكە ونەهی لە خراپە.
  6. ڕاڤەی ڕاست بۆ ئایەتەكە: خۆتان بپارێزن ودووربكەونەوە لە گوناهەكان، ئەگەر خۆتان پاراست لێیان ؛ ئەوا زیانتان پێناگەیەنێت ئەگەر نەتانتوانی فەرمان بە چاكە ونەهی لە خراپە بكەن، وگومڕایی گومڕاكان بەهۆی كردنی نەهی لێكراوەكان (ئەمیش زیان بە ئێوە ناگەیەنێت) ئەگەر ئێوە هیداتدراو بن بۆ دووركەوتن لێیان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
KY Кыргызча القيرقيزية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
SO Soomaali الصومالية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
CS Čeština التشيكية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan الأذربيجانية
UZ O‘zbek الأوزبكية
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية