عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«قَارِبُوا وَسَدِّدُوا، وَاعْلَمُوا أَنَّهُ لَنْ يَنْجُوَ أَحَدٌ مِنْكُمْ بِعَمَلِهِ» قَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ وَلَا أَنْتَ؟ قَالَ: «وَلَا أَنَا، إِلَّا أَنْ يَتَغَمَّدَنِيَ اللهُ بِرَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 2816]
المزيــد ...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«بە دوای ڕێبازە ڕاستەکە بگەڕێن ولێی نزیک بنەوە، وبزانن کە هیچ یەکێک لە ئێوە بە کردەوەی خۆی ڕزگاری نابێت»، ووتیان: تەنانەت تۆیش ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «تەنانەت منیش، مەگەر خوای گەورە بە ڕەحمەت وفەزڵی خۆی دامبپۆشێت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 2816]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانی هاوەڵان دەدات بۆ ئەنجامدانی كردەوەی چاك، ولە خودا ترسان هێندەی دەتوانن بەبێ زیادەڕەوی و بەبێ كورتڕەوی، وبە كردەوەكەیان مەبەستیان پێكانی ڕاستی بێت ئەمیش كاتێك دێتە دی كە دڵسۆزی بۆ الله ی تێدا بێت لەگەڵ شوێنكەوتنی سوننەت، هەروەها بۆئەوەی كردەوەكەیان قبوڵ بێت وهۆكار بێت بۆ دابەزینی ڕەحمەت بەسەریاندا.
پاشان پێیانی ڕاگەیاند كە هیچ یەكێك تەنها بە هۆی كردەوەكانی خۆی ڕزگاری نابێت؛ بەڵكو دەبێت ڕەحمەتی الله ی لەگەڵدا بێت.
ووتیان: تەنانەت تۆیش ئەی پێغەمبەری خودا، كردەوەكانت ڕزگارت ناكەن هەرچەندە زۆر وگەورەن؟
فەرمووی: نەخێر، تەنانەت منیش مەگەر خوای گەورە بە فەزڵ وڕەحمەتی خۆی دامبپۆشێت.