لیستی فەرموودەکان

ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی؛ ئەوا با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی (بە دەستی بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە زمانى بیگۆڕێت، وئەگەر نەیتوانى (بە زمانى بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە دڵی (ئینکاری لەو خراپەیە بکات)، وئەمیش (ئینکار کردنی خراپە لە دڵدا) لاوازترینی ئیمانە
عربي الإنجليزية الأوردية
باشترین جیهاد وتێکۆشان بریتیە لە وتەیەکی دادپەروەرانە لە لای دەسەڵاتدارێکی ستەمکار
عربي الإنجليزية الأوردية
نمونەی ئەو کەسەی کە سنوورەکانی خوای گەورە تێپەڕ ناکات (خۆی لە تاوانەکان بەدوور دەگرێت)، وئەو کەسەی کە تاوانەکان دەكات، وەکو کەسانێک وان کە تيروپشک دەکەن لە سەر کەشتیەک
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر خەڵکی ستەمکار ببینن ودەستی نەگرن، ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە سزایەکی گشتی تووشی هەموویان بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، یان ئەوەتا فەرمان بە چاکە دەکەن ونەهی لە خراپە دەکەن؛ یان نزیکە لە ئەوەی کە خوای گەورە سزایەک بنێرێتە سەرتان لە لایەن خۆیەوە، پاشان ئێوە نزا دەکەن و وەڵامتان نادرێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
چەند فەرمانڕەوایەك دێن؛ درۆ دەكەن وستەم دەكەن، هەركەسێك درۆكانیان بە ڕاست دابنێت ویارمەتیان بدات لەسەر ستەمكردنیان؛ ئەو كەسە لە من نییە، ومنیش لە ئەو نییم
عربي الإنجليزية الإندونيسية
خواى گەورە هەر پێغەمبەرێکی ناردبێت، یان دەسەڵاتی بە هەر فەرمانڕەوایەک بەخشی بێت؛ ئەوا دوو کۆمەڵ ڕاوێژکاری هەبووە: کۆمەڵێک فەرمانی چاکەی پێدەکەن وهانى دەدەن بۆ ئەنجامدانى، وکۆمەڵێکی تر فەرمانی خراپەی پێدەکەن وهانى دەدەن بۆ ئەنجامدانى
عربي الإنجليزية الأوردية
خودا ڕوخسەتی دا بە پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- وڕوخسەتی بە ئێوە نەدا، بۆ ماوەیەک لە ڕۆژدا ڕوخسەتم پێدرا، وحورمەت وپیرۆزیەکەى گەڕایەوە لە ئەمڕۆدا هەروەکو حورمەت وپیرۆزی بوونی لە دوێنێدا، با ئەو کەسانەى ئامادەن؛ بیگەیەنن بە ئەو کەسانەى ئامادە نین
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێکی بۆ لا هێنرا، پێی ووترا: ئەمە فڵانە ڕیشی مەی (ئارەقی) لێ دەتکێتە خوارەوە، ووتی: ئێمە نەهیمان لێکراوە لەوە سیخوڕی بکەین، بەڵام ئەگەر شتێکی ئاشکرامان بۆ دەرکەوت؛ بە پێی ئەوە کردەوە جێبەجێ دەکەین
عربي الإنجليزية الأوردية
بەنی ئیسرائیل لەناوچوون کاتێک ئافرەتەکانیان ئەمەیان بەکارهێنا
عربي الإنجليزية الأوردية
داوات لێدەکەم سوێند بە خودا بخۆیت، ئایا گوێت لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: لە جیاتی من وەڵام بدەرەوە؛ خودایە پشتگیری لێبکە بە (روح القدس:جبریل)؟ ووتی: سوێند بە خودا بەڵێ
عربي الإنجليزية الأوردية
نوێژی ئەوابەکان کاتێکە کە وشتری پێگەیشتوو تینی گەرمی بەردەکەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هۆشدار بن ترسان لە خەڵكی واتان لێنەكات كە مرۆڤ شتێك ڕاست وهەق بێت ونەوێرێت بیڵێت؛ ئەگەر شتەكەی بینی بێت یان زانیبێتی
عربي الإنجليزية الإندونيسية