عَنْ حُذَيْفَةَ رَضيَ اللهُ عنهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِنَّهَا سَتَكُونُ أُمَرَاءُ يَكْذِبُونَ وَيَظْلِمُونَ، فَمَنْ صَدَّقَهُمْ بِكَذِبِهِمْ وَأَعَانَهُمْ عَلَى ظُلْمِهِمْ فَلَيْسَ مِنَّي، وَلَسْتُ مِنْهُ، وَلَا يَرِدُ عَلَيَّ الْحَوْضَ، وَمَنْ لَمْ يُصَدِّقْهُمْ بِكَذِبِهِمْ وَلَمْ يُعِنْهُمْ عَلَى ظُلْمِهِمْ فَهُوَ مِنِّي، وَأَنَا مِنْهُ، وَسَيَرِدُ عَلَيَّ الْحَوْضَ».
[صحيح] - [رواه أحمد] - [مسند أحمد: 23260]
المزيــد ...
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«چەند فەرمانڕەوایەك دێن؛ درۆ دەكەن وستەم دەكەن، هەركەسێك درۆكانیان بە ڕاست دابنێت ویارمەتیان بدات لەسەر ستەمكردنیان؛ ئەو كەسە لە من نییە، ومنیش لە ئەو نییم، وناگاتە لام لەسەر حەوزەكە، وئەوەی درۆكانیان بە ڕاست دانەنێت، ویارمەتیان نەدات لەسەر ستەمكردنیان؛ ئەو كەسە لە منە، ومنیش لە ئەوم، ودەگاتە لام لەسەر حەوزەكە».
[صەحیحە] - [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە] - [مسند أحمد - 23260]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە لە پاش مردنی ئەو؛ چەند فەرمانڕەوایەك دەسەڵات دەگرنە دەست ودرۆ دەكەن لە قسەكانیان، ئەوەی دەیڵێن ئەنجامی نادەن، وستەم دەكەن لە حوكم كردندا، هەركەسێك بچێت بۆ لایان ودرۆكانیان بەڕاست دابنێت، ویارمەتیان بدات لەسەر ستەم بە كردەوە یان بە قسە وەكو فەتوادان بۆیان بۆئەوەی لێیان نزیك بێتەوە؛ ئەوا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دابڕاندووە -بەریئە- لەو كەسە ولە ئەو نییە وئەویش لە پێغەمبەر نییە، ولە ڕۆژی قیامەتدا ناچێتە سەرە حەوزی كەسەر، وئەوەی نەچێت بۆ لایان ودرۆكانیان بەڕاست دانەنێت ویارمەتیان نەدات لەسەر ستەم كردنیان؛ ئەوا ئەو كەسە لە پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- وپێغەمبەریش لە ئەوە، ولە ڕۆژی قیامەتدا دەگات بە دیداری لەسەر حەوزی كەوسەر.